کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  586,985
وێنە
  124,582
پەرتووک PDF
  22,128
فایلی پەیوەندیدار
  126,842
ڤیدیۆ
  2,194
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,537
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,810
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,767
عربي - Arabic 
44,219
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,772
فارسی - Farsi 
15,923
English - English 
8,538
Türkçe - Turkish 
3,838
Deutsch - German 
2,040
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,224
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,070
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,030
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,193
شوێنەوار و کۆنینە 
786
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,065
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,714
کورتەباس 
22,266
شەهیدان 
12,078
کۆمەڵکوژی 
11,392
بەڵگەنامەکان 
8,744
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
910
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,775
MP4 
4,015
IMG 
235,088
∑   تێکڕا 
275,377
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ستاییشی یەزدانی مەزن - مەلا غەفوری دەبباغی (حافزی مەهابادی)
پۆل: هۆنراوە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ستاییشی یەزدانی مەزن - مەلا غەفوری دەبباغی (حافزی مەهابادی)
ستاییشی یەزدانی مەزن - مەلا غەفوری دەبباغی (حافزی مەهابادی)
ئامادەکردنی: #زریان سەرچناری#
2018
ستایشی یەزدانی مەزن
شاعیری هەست ناسک و بلیمەتی کورد، مەلا غەفوری دەبباغی ناسراو بە (حافزی مەهابادی) لە ساڵی 1927 ی زاینی لەدایک بووە، بە داخێکی زۆرەوە هەر لە منداڵیەوە بینای چاوەکانی لە دەست دەدات، ئیتر بە شێوەیەکی کولەمەرگی ژیان بەسەردەبات، تا لە ساڵی 1990 زاینی کۆچی دوای دەکات، ئەم ستایشەی نوسیوە، ویستمان دوبارە بیخەینەوە بەر دیدەی خوێنەران وە هەندێک لە وشەکانیشی لێکبدەینەوە.
حەمد بۆ خوای بەرز و بێ هاوتا
خالقی مەخلوق بێ باک و تەنیا
ڕاگری زەوی و حەوت ئاسمانە
بەری لە وەهم و شک و گومانە
بە قودرەتی خۆی لەیەک قەترە ئاو
جوانترین بەشەر دێنێتە بەر چاو
رۆزی ئەو دەخۆن گەلێ گیانلەبەر
هەربەدەس ئەوە قازانج و زەرەر
هەرچی ئەو بیدا نابڕێتەوە
هەرچی ئەو بیبا ناگەڕێتەوە
بەیەکێ ئەدا ماڵی زۆر و گەنج
بەیەکێ ئەدا موشەقەت و ڕەنج
یەک بەخێو ئەکا بەنازو نیعمەت
یەکێ دەخاتە ژێر باری زەحمەت
یەکێ تێر دەکا لە گۆشت و پڵاو
یەکێ کوێردەکا بۆ چۆڕێ شۆرباو
یەکێ گەڕانی بە کادیلاکە
یەکێ بە پێیان، ماندو و هێلاکە
یەکێ ڕادەخا فەرش لەبەر پێ
یەک لەسەر حەسیر گیانی دەردەچێ
یەک سوڕانەوەی بە تیوتا یە
یەک ماندو و مردو هەتاهەتایە
یەکێ بەدەنی وەک گرێ دارە
یەکێ دوازدە مانگ لەشی بیمارە
یەکێ منداڵی زۆر و بێ خێرە
یەکێ تا دەمرێ هەر وەجاخکوێرە
یەکێ لە باخەڵ ناسک و نازدارە
یەک هاوڕێ لەگەڵ ورچی نێو غارە
یەکێ پەری ڕو دێتە باوەشی
یەک دێڵە دێوێ بۆتە هاوبەشی
یەکێ دەکاتە گەورەی خاس و عام
یەکێ دەنوێنێ لە تونی حەمام
بە یەکێ ئەدا عەقڵی ئەفلاتوون
یەکێ دەکاتە واریسی مەجنون
یەکێ دەکاتە قوتبی ڕەببانی
یەکێ دەکوژێ بە بێ ئیمانی
یەکێ زانایە ژیانی تاڵە
یەک گەوج و نەزان بە ماڵ و حاڵە
یەکێ دانیشتوی کۆشک و تەلارە
یەک بە ئەرمەنی و جوش قەرزدارە
یەکێ حسابی ڕەد بو لە میلیارد
یەکێ شک نابات لە ماڵ پۆتێ ئارد
یەکێ شیک ترین جل لە بەریایە
یەک لە تەندورخەی بۆسۆی لێنایە
یەک گرانترین پارچەی دادڕی
یەک تورەکەی سوار ئەستۆی دابڕی
یەک کۆشک و سەرای لێ بەجێ ماوە
یەک شارەداری لە قەبری ناوە
یەک بەدەست و دڵ یەکێ چروکە
یەک ئێسکگران یەک ڕەزا سوکە
یەکێ دەست لەمل یاری چاو بازە
یەک چاوی خێل بو لە بەر دەروازە
یەک ماڵی پڕە لە نەفت و گازۆل
یەک هەڵدەلەرزێ لەبەر سەرماوسۆڵ
یەکێ خاوەنی سەروەت و ماڵە
یەکێ تا دەژی ڕوت و ڕەجاڵە
یەکێ خاوەنی بێژو و پەیکانە
یەکێ لارەمل لە قوون دەرکانە
یەک بەدەستی پڕ بۆ ماڵ دێتەوە
یەکێ بە بێ شێو سەر دەنێتەوە
یەکێ بێ حەد و حیسابە ماڵی
یەک بەخێو دەبێ بە نانی سواڵی
یەکێ دەباتە نێو ئاپارتومان
یەک دەخزێنێتە بەندیخانەکان
یەکێ ئارەقەی نایەتە نێو چاو
یەکێ دەبرژێ لەبەر سورەتاو
یەکێ خاوەنی سەروەت و ماڵە
یەکێ تا دەژی ڕوت و ڕەجاڵە
بە یەکێ ئەدا دینار بە خەڵوار
یەکێ سەگ و نان دەکا قەرزدار
یەکێ نان لەدەم سەگ دەڕفێنێ
یەک هەزار هەزار پوڵ دەدۆڕێنێ
یەکێ سوبحانەی هەنگوین و ڕۆنە
یەکێ سێ ژەمە سیرێژە کۆنە
یەک پارچەی نایاب دەکاتە بەرگی
یەک لەبەر ڕوتی دەخوازێ مەرگی
یەک پوڵ و پارەی بەسود دەگەڕێ
یەک سەری مانگێ ڕەنگی دەپەڕێ
یەکێ ڕۆژ و شەو مەست و سەرخۆشە
یەک لە سوێی گۆشت و جەوری، نەخۆشە
یەکێ نەهاری قەل و مریشکە
یەکێ دۆی ترشە یا نانی ویشکە
یەکێ مەکینەی بەرگی دەشۆرێ
یەک لە دەست تەنگی ژنی دەتۆرێ
یەک هەمو ساڵێ دەچێ بۆ حەجێ
یەکێ بەربینگی دەگرێ پورخەجێ
یەک پوڵی زۆرە ژنی دەدەنێ
یەک ماوەی ژینی دەنوێ بە تەنێ
بەیەکێ ئەدا چەند دەستە خانو
یەک دادەمێنێ بۆ کرێ خانو
خۆی لە هەمو کەس باشتر دەزانێ
مەرد دەباتە لای نامەرد بۆ نانێ
کەسیش بۆی نیە بڵێ خوایە
بۆ؟ وات کردوە؟ لەبەر چی؟ وایە؟
ئەم بابەتە 7,426 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری هەڵبەست: کلاسیک
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
کێشی هەڵبەست: پەنجە
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 16-05-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 16-05-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 06-03-2021 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 7,426 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.18 KB 20-07-2018 زریان سەرچناریز.س.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.109 چرکە!