ناوی فیلم: پەیکەری دڵ
دەرهێنەر:
شوان عەتوفشوان عەتوف
بەرهەمهێنەر: باهۆز نەسرەدین - بەختیار فەتاح (بەرهەمهێنەری هاوبەش)
ساڵ: 2019
نووسەر: عەبدولخەفار عەبدوڵڵا
مۆسیقا:
زیاد ئەسعەدزیاد ئەسعەد
ماوەی فیلم: 100 خولەک
ئەکتەران
هەڵوێست محەمەدهەڵوێست محەمەد بە ڕۆڵی هەڵوێست
نزار سەلامینزار سەلامی بە ڕۆڵی شێرزاد
ڕێشان حەمۆ بە ڕۆڵی هیوا
نارین ئالاننارین ئالان بە ڕۆڵی کەویار
حەمەعەلی خانحەمەعەلی خان بە ڕۆڵی عەلی
ئەحمەد ڕەئوف بە ڕۆڵی مام بورهان
ژیان ئیبراهیم خەیاتژیان ئیبراهیم خەیات بە ڕۆڵی دایکی هەڵوێست
ڕۆژان جەزا بە ڕۆڵی نەسرین
پەیکەری دڵ فیلمێکی ئەوینی، درامایی، و مۆسیقایی کوردییە. لە دەرهێنانی شوان عەتوف، کە یەکەم جارە کاری دەرهێنان بۆ فیلمێکی درێژ بکات.
بەر لەنمایشکردنی فیلمەکە ئەوە ڕاگەیەندرا فیلمەکە لە جۆری مۆسیقایی دەبێت و گۆرانییەکان لە تێکست و میلۆدی گۆرانیبێژی کورد زیاد ئەسعەد دەبن. هەڵوێست ئەوەشی گوتبوو کە (پێنج تا شەش گۆرانی بڵاونەکراوەی مامۆستا زیاد ئەسعەد لەو فیلمەدا بە دەنگی من پێشکەش دەکرێت).
ڕۆژی 31ی تشرینی یەکەمی 2018، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا فیلمی پەیکەری دڵ ڕاگەیەندرا. فیلمەکە لە تشرینی دووەمی 2018، دەستکرا بەقۆناغی وێنەگرتن. لەکانوونی دووەمی 2019، وێنەگرتنی فیلمەکە کۆتایی هات و دەستکرا بە قۆناغی مۆنتاژکردنی ڤیدیۆ و ڕێکخستنەوەی ڕەنگ.
فیلمەکە لە هەریەکە لە شارەکانی
هەولێرهەولێر،
سلێمانیسلێمانی و
کەرکووککەرکووک لە 5ی حوزەیرانی
2019 نمایشکرا. بەر لەدەستپێکی نمایشی فیلمەکەش، لە هەر سێ شارەکە دەستکرا بە فرۆشتنی بلیتی پێشەکی، بەر لەنمایشی فیلمەکە ئەوا بلیتی نمایشی ڕۆژی یەکەم بەتەواوی فرۆشران. بۆ ناساندنی فیلمەکەش ستافی فیلمەکە چەند چاوپێکەوتنێکیان لە کەناڵەکانی ئاڤا و ڕووداو ئەنجامدا. لەو شارانەی فیلمەکەی تێیدا نمایشدەکرێت، چەندین پۆستەر لەسەر شەقامەکان هەڵواسران.
لەشاری سلێمانی، فیلمەکە لە ستی سینەما نمایشکرا. ستی سینەما ئاماری نمایشکردنی فیلمەکە لە سێ ڕۆژی جەژن ئاشکراکرد. فیلمەکە لە ڕۆژی یەکەم 25000 بینەری هەبوو، ڕۆژی دووەم 25000 بینەر و ڕۆژی سێیەم 26000 بینەری هەبوو. لە چەندین نمایشی فیلمەکە، ستی سینەما ڕایگەیاند تکتی فیلمەکە بەتەواوی فرۆشراون. ڕۆژی 20ی حوزەیران، ستی سینەما ڕایگەیاند فیلمەکە بووە پڕداهاتترین فیلم کە لەسینەماکەیان نمایشکرابێت، ژمارەی بینەرانی فیلمەکە تا ئەو ڕۆژە گەیشتە 26000 بینەر.
[1]