- لە کردەوەیەکی خۆکوژیدا لەناو بازاڕی ڕەحیماوای شاری کەرکووک نزیکەی 20 کەس بوونە قوربانی، لەوانە 4یان گیانیان لەدەستدا.
- لە کاتی گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ماڵەوە لە گوندی خازوکی سەر بە ڕەبیعە، بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلەکەیاندا تەقیەوە، لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەک شەهید بوو و 13 تریش بریندار بوون.
- دادگای دەستووری تورکیا لە بڕیارێکی نوێیدا ڕایگەیاند کە دادگای تورکی مافەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی پێشێلکردووە بەوەی ڕێگری کردووە لە چاپکردن و بڵاوبوونەوەی دوو کتێبی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە تورکیادا.