ئاسکی نەگیراو ئەبەخشێ.
بە یەکێک ئەوترێ کە شتێک ببەخشێ کە هیی خۆی نییە، لەم بارەیەوە پێشوان دەڵێن: (پیاوەتی بەسەر ئاوی حەمامەوە ئەکا) واتە: کەسێک کاڵایەک ببەخشێ لەپێناوی ئەوەی وەک پیاوچاک دەرکەوێت یان ناودار بێ، لەکاتێکدا خۆی خاوەنی کاڵاکە نەبێت و فێڵ لە خاوەن کاڵاکە بکات.. [1]