- 02-05-2020
- 01-05-2020
- 30-04-2020
- 29-04-2020
- 28-04-2020
- 27-04-2020
- 26-04-2020
- 25-04-2020
- 24-04-2020
- 23-04-2020
- 22-04-2020
- 21-04-2020
- 20-04-2020
- 19-04-2020
- 18-04-2020
- 17-04-2020
- 16-04-2020
- 15-04-2020
- 14-04-2020
- 13-04-2020
- 12-04-2020
- 11-04-2020
- 10-04-2020
- 09-04-2020
- 08-04-2020
- 07-04-2020
- 06-04-2020
- 05-04-2020
- 04-04-2020
- 03-04-2020
03-05-2020
- 04-05-2020
- 05-05-2020
- 06-05-2020
- 07-05-2020
- 08-05-2020
- 09-05-2020
- 10-05-2020
- 11-05-2020
- 12-05-2020
- 13-05-2020
- 14-05-2020
- 15-05-2020
- 16-05-2020
- 17-05-2020
- 18-05-2020
- 19-05-2020
- 20-05-2020
- 21-05-2020
- 22-05-2020
- 23-05-2020
- 24-05-2020
- 25-05-2020
- 26-05-2020
- 27-05-2020
- 28-05-2020
- 29-05-2020
- 30-05-2020
- 31-05-2020
- 01-06-2020
- 02-06-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی
مەحمود مورادیمەحمود مورادی کوڕی حاجی جەلال، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری
هەنگەژاڵهەنگەژاڵی
بانەبانە گیانی لەدەست دا. ئەم کۆڵبەرە کوردە ماوەی 18 ڕۆژە ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە. هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، ئەم کۆڵبەرە کوردەیان داوەتە بەر دەسڕێژیی گوللە و تەرمی مەحموود مورادی ڕەوانەی نەخۆشخانەی بانە کراوە.
[5]مەحموود مورادی
- کاتژمێر 09:00ی شەوی ڕابردوو، لە خاڵی سنووری نۆکان- کانی زەرد لە
سەردەشتسەردەشتی سەربە پارێزگای
ورمێورمێ، لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ئێران تەقەیان لە گروپێک
کۆڵبەرکۆڵبەر کردووە. بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، لەو هێرشەدا، کۆڵبەرێک بەناوی محمەد ئیبراهیم زادە کە خەڵکی گوندی نەبی ئابادی سەر بە شارۆچکەی ڕەبەتە، کە باوکی سێ منداڵە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ئێران کوژراوە.
[4]
- فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکی پارێزگای
سنەسنە بە ئاژانسی میهر-ی ئێرانی ڕاگەیاندووە: تا ئێستا سێ هەزار و 652 پشکنین بۆ هاووڵاتیانی ئه و پارێزگایە کراوە کە دەرکەوت هەزار و 379 کەس تووشی
کۆرۆناکۆرۆنا بوون. ڕاشیگەیاندووە کە زۆرترین تووشبوو لە شاری سنە تۆمارکراوە کە 360 کەسە و لە شارۆچکەی
سەقزسەقزیش 330 حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە و دواتریش شارۆچکەی بانە دێت کە 156 کەس تووشی کۆرۆنا بوون. ڕەزاعی باسی لەوەشکردووە تا ئێستا 124 کەس بەهۆی کۆرۆنا لە پارێزگای سنە گیانیان لەدەستداوە.
[3]
- حەسەن عەزیزی بەڕێوەبەری گشتی کار و هەرەوەزی و خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی پارێزگای
کرماشانکرماشان ڕایگەیاند: 593 هەزار و 811 کەس له و پارێزگایە خاوەنی کارن و 111 هەزار و 849 کەسیش بێکار و بارن. عەزیزی وتیشی: 7100 کەس بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا له و پارێزگایە کارەکانی خۆیان لەدەستداوە و لەئێستادا بێکارن.[3]
- سەربازانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر سنووری شاری
ماکۆماکۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەی هەڕەمەکی تەقە لە ئاژەڵی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە دەکەن و دەیانکوژن.
[1]
- دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سنە، بە ناوەکانی تارق ڕەحیم پوور کوڕی مووسا و بێنیامین ڕەحیم پوور کوڕی مووسا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران. ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراون و لە چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.[5]
باشووری کوردستان
- دوا 5 تووشبووی کۆڕۆنا لە سلێمانی چاکبوونەوە و لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی هیچ نەخۆشێکی کۆڕۆنای تێدا نەما.
[8]
- دوێنێ شەو لە سنووری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان چەکدارانی
داعشداعش شەش جار هێرشیان کردە سەر هێزە عێراقییەکان و تەنیا لە سنووری
خورماتووخورماتوو لە پارێزگای سەلاحەدین 11 چەکداری
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی کوژراون.
[2]
- لە نزیک بەنزینخانەی
شۆرجەشۆرجە لە
کەرکووککەرکووک، لەلایەن دوو چەکدارەوە تەقە لە هاوڵاتیەکی کورد کرا و گیانی لەدەستدا. کوژراوەکە بە ناوی هاودەنگ عەزیز، لەگەڵ خێزانەکەیدا بووە لە کاتی ڕووداوەکە و دانیشتوی گەڕەکی حورییەیە و پێشمەرگەیە.
[7]
- پارێزگاری کەرکووک قەدەغەی هاتووچۆی بەتەواوی لە ئەمڕۆوە تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە ڕاگەیاند. وادەی 48 کاژێریشی بە دانیشتووانی کەرکووک داوە بگەڕێنەوە شارەکەیان.[2]
- بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند سەرباری کردنەوەی سەرجەم دەروازەکان بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی، بەڵام داهاتی گومرگەکان 50% بۆ 60% کەمی کردووە.[2]
- لە شارۆچکەی
کفریکفری، بەدروشمی 'بەڵێ بۆ بایکۆتکردنی دەوام و خوێندنی ئەلکترۆنی' بەشێک له مامۆستایان و فەرمانبەران، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامداو دوایانکرد حکومەت لەکاتی خۆیدا موچە دابەشبکات.[4]
کفری، فەرمانبەران و مامۆستایان دژی دواکەوتنی موچە گردبوونەوە
- لە گەڕەکی گوڵانی ناوەندی شارۆچکەی
ئاکرێئاکرێی سەر بە پارێزگای
دهۆکدهۆک گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ کە کارمەندی ئاسایشە بەناوی نەشوان عارف، لە بەردەرگای ماڵی خۆیدا دەکوژرێت.[2]
- دابان محەمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند ژمارەی ئه و مووچەخۆرانەی زاراوەی بندیواریان بۆ بەکار دەهێنرێت، 350 هەزار کەس بەره و ژوورە.
[6]
- ئاسایشی ڕۆژئاوای
سلێمانیسلێمانی دەستگیرکردنی چەتەیەکی داعشی لە شارەدێی
سەنگاوسەنگاو ڕاگەیاند.[4]
- بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی 97 تۆمەتباری لەسەر چەندین دۆسیە و تاوانی جیا لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوو ڕاگەیاند. بە گوتەی لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، ڕێژەی دەستگیرکراوەکان بەراورد بە چوار مانگی یەکەمی ساڵی 2019 کەمیکردووە.[2]
- دوای ماوەیەک لە دەرنەچوونی چاپی کاغەزیی
کوردستانی نوێکوردستانی نوێ بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ وە، ئەمڕۆ چاپی کاغەزیی کوردستانی نوێ هاتەوە خزمەتی خوێنەرانی.[3]
رۆژئاوای کوردستان
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چەکی قورس دەستیانکردووە بۆ بۆرمانکردنی گوندەکانی مالکییە، شوارخا و مەرەناز لە ناوچەی شەرای
عەفرینعەفرین.[1]
- کینۆ گابرێل، گوتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات -
هەسەدەهەسەدە لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، دوێنێ لە یەکێک لە گەورەترین بەندیخانەکان لە پارێزگای
حەسەکەحەسەکە دەستگیرکراوانی داعش مانگرتنێکی فراوانیان ئەنجامدا، کۆنترۆڵی تەواوی ناو بەندیخانەکەیان کردبوو، بۆیە هێزی تایبەت و دژە تیرۆر دەستوەردانیان کرد. گوتەبێژی هەسەدە ڕوونیکردووەتەوە توانراوە تەواوی دۆخی بەندیخانەکە کۆنترۆڵ بکرێتەوە دوای ئەو یاخیبوونەی کە ڕۆژێکی تەواوی خایاند، ئەمەش دوای ئەنجامدانی دانوستاندن لەنێوان نوێنەرانی هێزەکانمان و هێزەکانی هاوپەیمانان و داعشە زیندانیکراوەکان.[2]
دەرەوەی کوردستان
- فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی تورکیا ڕایگەیاند، کە لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و 670 کەس توشی کۆرۆنا بوون و 61 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە. هەروەها وتوویەتی، کە کۆی گشتی ئەو کەسانەی لە تورکیا توشی کۆرۆنا بوون گەیشتووەتە 126 هەزار و 45 کەس، دەشڵێت، کە تائێستا 3 هەزار و 397 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.[4]