ئایین یان دین کۆکراوەیەکی سیستمی کەلتوری و سیستمی بیر و باوەڕ و تێڕوانینی جیهانییە کە پەیوەندییەک دادەمەزرێنێت لە نێوان مرۆڤ و ڕۆحانییەتدا یاخود لەگەڵ چەند ڕێڕەوێکی ئەخلاقیدا. زۆر لە ئایینەکان چیرۆک و هێماو و نەریت و مێژووی پیرۆزیان هەیە کە تیایدا دەیانەوێت مانا بۆ ژیان ببەخشن یا سەرچاوەی ژیان و گەردوون ڕوون بکەنەوە. لەمانەوە ئەخلاق و ئەدەب و یاسایی ئایینی دادەڕێژن یاخود شێوە ژیانێک بەپێی تێگەیشتنی سروشتی مرۆڤ.
ئایین وەک پێویسیتیەک بۆ ڕێکخستنی کار و کردەوەکانی (مرۆڤ) بە درێژایی مێژوو و وەک یەکێ لە سەرچاوەکانی یاسا دادەنرێ لە زۆربەی ووڵاتانی دنیادا. و هەر لە ڕێگەی ئایینەوە باس لە ژیانێکی ئەبەدی کراوە و باسی دوبارە زیندوو بوونەوە و بەهەشت و جەهەنەم کراوە....[1][2]
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 2,253 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!