ڕۆژی شەممە 24ی ئەیلوولی
2022 لە سەڵاحەددین سەرۆک
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی پێشوازی لە ئالان عەبدولحەمید (ئالان والی) ئەکادیمست و مەلەوانزانی لێهاتووی کورد کرد.
ئالان گەنجێکی ڕۆژئاوای کوردستانە، خەڵکی شاری کۆبانێ یە، یەکێکە لە مەلەوانزانە لێهاتووەکان لەسەر ئاستی جیهان، گەنجێکی خۆبەخش و لێهاتووە و چەندین چالاکی ئەنجامداوە لە ڕزگارکردنی کۆچبەران لە دەریا و زەریاکاندا و خاوەنی چەندین بیرۆکەیە بۆ داهاتوو.
ئالان بە جلی کوردیەوە ئاڵای پیرۆزی کوردستان و وێنەی سەرۆک بارزانی بە قوڵایی 29مەتر بردووەتە ژێر زەریای ئەتلەس و بەم شێوەیە نەورۆزی پیرۆز کردووە. ئەمڕۆ ئەم وێنەیەی پێشکەشی جەنابی سەرۆک بارزانی کرد.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,851 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!