- 18-06-2020
- 17-06-2020
- 16-06-2020
- 15-06-2020
- 14-06-2020
- 13-06-2020
- 12-06-2020
- 11-06-2020
- 10-06-2020
- 09-06-2020
- 08-06-2020
- 07-06-2020
- 06-06-2020
- 05-06-2020
- 04-06-2020
- 03-06-2020
- 02-06-2020
- 01-06-2020
- 31-05-2020
- 30-05-2020
- 29-05-2020
- 28-05-2020
- 27-05-2020
- 26-05-2020
- 25-05-2020
- 24-05-2020
- 23-05-2020
- 22-05-2020
- 21-05-2020
- 20-05-2020
19-06-2020
- 20-06-2020
- 21-06-2020
- 22-06-2020
- 23-06-2020
- 24-06-2020
- 25-06-2020
- 26-06-2020
- 27-06-2020
- 28-06-2020
- 29-06-2020
- 30-06-2020
- 01-07-2020
- 02-07-2020
- 03-07-2020
- 04-07-2020
- 05-07-2020
- 06-07-2020
- 07-07-2020
- 08-07-2020
- 09-07-2020
- 10-07-2020
- 11-07-2020
- 12-07-2020
- 13-07-2020
- 14-07-2020
- 15-07-2020
- 16-07-2020
- 17-07-2020
- 18-07-2020
- 19-07-2020
باکووری کوردستان
- ڕێپێوانی دیموکراسیی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) بەردەوامە. قۆڵی
جۆڵەمێرگجۆڵەمێرگی ڕێپێوانەکە دوای ئەوەی گەیشتە
ئامەدئامەد و کۆتایی بە کار و چالاکییەکانی لە ئامەد هێنا دەستیان بە ڕێپێوانەکەیان کردەوە. ئەندامانی هەدەپە کە پەرلەمانتاریشیان لە ناودایە بۆ درێژەدان بە ڕێپێوانەکەیان و چوونە دەرەوە لە شاری ئامەد کۆبوونەوە.
[5]هەدەپە لە ئامەدەوە دەستی بە ڕێپێوانەکەی بەرەو ئەنقەرە کرد
- سەربازانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە پاساوی ئەوەی ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدەن، قەدەغەی هاتوچۆکردنی هاووڵاتییانیان بەسەر 15 گوندی ناوچەی تاتوانی
بەدلیسبەدلیس دا سەپاند.[5]
- پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان لە ئامەد و لەو هەڵکوتانەیاندا جەیلان ئاسلان ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانیی گەورە شاری ئامەد و ژیان تاش چالاکوانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد دەستگیرکران.[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- دوو زیندانی بە ناوەکانی یووسف زەمانی و سینا مەردانی لە زیندانی ناوەندیی
سنەسنە، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
[8]
باشووری کوردستان
- داگیرکەری تورک، کۆمەڵکوژیی ئەنجامدا و لە سنووری
شیلادزێشیلادزێ 5 هاوزمان شەهید بوون و چەند کەسێکیش برینداربوون.
[7](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندێکی ناوچەی دەرکارێی
زاخۆزاخۆیان بۆردومان کرد.[5]
- سەرچاوەیەک لە تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.
[3]
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: لە ماوەی شه و و ڕۆژێکدا 228 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و 6 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.[7](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
دایکی یەک لە شەهیدەکانی ئەمڕۆ
-
ڕێکەوت زەکیڕێکەوت زەکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند: دەبێت هەرێمی سلێمانی بەتەنیشت هەرێمی هەولێرەوە دروست بکرێت و ئەوەش داوایەکی دەستورییە هەروەک ئەوەی کە حکومەتی هەرێم داوای جێبەجێکردنی دەستور لەبەغدا دەکات.
[6](بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو)
- شەوی ڕابردوو، لە
هەولێرهەولێر لەسەر یاری کۆنکان شەڕ ڕویداوە و لە ئەنجامی تەقەکردنیشدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی تریش بریندار بووە.
[2]
- تەندروستی
کەرکووککەرکووک ڕایگەیاند، لە ماوەی 24سەعاتی ڕابردودا 52 حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆرۆنا و چاکبونەوەی 1 حاڵەت و حاڵەتێکی گیان لەدەستدانیش تۆمار کراوە.[2]
- د. یاد نەقشبەندی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی
سلێمانیسلێمانی بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند: لە سلێمانی 75 تووشبووی کۆرۆنا باری تەندروستیان ناجێگیرە و نزیکەی 20 کەسیان لە دۆخێکی خراپدان، نەخۆشخانەکانیشمان لە لێواری پڕبووندان.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- بە پێی زانیاریەکان، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە پێی کاتی هەرێمەکە لە کاتژمێر 12:20 دا گوندەکانی زیارەت، ئاقیب و بێنێ تۆپباران کرد و بەهۆی ئەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی مەدەنی تۆپباران کرا، زەویە کشتوکاڵیەکان سووتان.[5]
- داگیرکەران دوێنێ لە
گرێ سپیگرێ سپی منداڵێکیان بە ناوی عودەی عەبدولحەسەن بەهۆی فیدیەوە ڕفاند. بەهۆی ئەوەی خانەوادەکەی نەیتوانی فیدیە بە چەتەکان بدات، منداڵەکەیان لەلایەن چەتەکانەوە شەهیدکرا. تەرمی منداڵەکە لە پارکی سەداقای ناوەندی گرێ سپی دۆزرایەوە.[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
دەرەوەی کوردستان
- دادگای دەستووری بنەڕەتیی تورکیا لەبارەی زیندانیکردنی
سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی
هەدەپەهەدەپەوە بڕیاریدا، مافەکانی دەمیرتاش پێشێلکراون و وەزارەتی دادیشی بە بژاردنی 50 هەزار لیرە بە دەمیرتاش سزا دا، بەڵام سەرباری ئەوانەش دەمیرتاش ئازاد نەکرا.[5]
- فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەمدواییەی لەنێو خاکی عێراق، حکومەتی تورکیا ڕاوێژی لەگەڵ نەکردوون، دەشڵێ گرنگە لەمبارەوە هاوئاهەنگی لە نێوان تورکیاو عێراق هەبێت.[1]
- وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێری ڕابردوودا هەزار و 304 تووشبووی نوێی
کۆرۆناکۆرۆنا تۆمارکراون و 21 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە.[1]
- مەلوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیدارێکیدا لەگەڵ کەناڵی (سی ئێن ئێن – تورک) ڕوونیکردەوە، بۆمان دەرکەوتووە سلێمانی کەوتووەتە ژێر کاریگەری
پەکەکەپەکەکە و هەندێ وڵات پەکەکە وەک ئامرازێک بۆ فشار خستنە سەر -(حکوومەتی هەرێمی کوردستان)- بەکاردەهێنن.[3]
- وەزيری دەرەوەی تورکيا، مەولوود چاوشئۆغڵو ئاشکرایکرد. وڵاتەکەی زۆر نیگەرانە بەرامبەر پاڵپشتييەکانی ئەمريکا بۆ
يەپەگەيەپەگە لە سووريا و لێک نزيکبوونەوەيەکی ئەرێنی لە نێوان ئەردۆغان- ترمپ هەيە سەبارەت بە ليبيا.[1]
- میسر ئیدانەی پەلامارە سەربازییەکانی ئێران و دەوڵەتی تورک دەکات لەناو خاکی باشوری کوردستان و بە پێچەوانەی ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان لە قەڵەمی دەدات.
[4]
-
دیلان غەفووردیلان غەفوور، پەرلەمانتارێکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، زمانی کوردی لەسەر نووسراوەکانی نووسینگەی سەرۆکوەزیران لابردراوە، ئەمەش سەرپێچی حکومەتی نوێی عێراقە بە سەرۆکایەتی
مستەفا کازمیمستەفا کازمی.[1]
- لە وڵاتی هۆڵەند بە چەقۆ هێرشکرایە سەر سادق زەرزا، کەسایەتی و ئەندامی پێشووی ڕێبەریی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)