- بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەڵکردنی هەر ئاڵایەک جگە لە ئاڵای عێراق لە #کەرکووک# بە نادەستوری دەزانن.
- حەیدەر عەبادی ڕایگەیاند، 10 ساڵە #ئاڵای کورد#ستان لە کەرکووک هەڵکراوە و گەورەکردنی ئەو بابەتە لە میدیاکانەوە بۆ شێواندنی سەرکەوتنەکانە.
- بەهۆی خەرجنەکردنی دەرماڵەی هاندانەوە لەسەرەتای ئەم مانگەوە پزیشکانی نیشتەجێ و یاریدەدەرانی پزیشکان لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید #شەوکەت حاجی موشیر# لە قەزای #سەیدسادق# دەستیان بە مانگرتن کرد.[1]
- بە فەرمانی، وەزیری ناوخۆی تورکیا چوون بۆ گوندی #ئامارا#، زێدی لەدایکبوونی #عەبدوڵڵا ئۆجالان#، ڕێبەری #پەکەکە#-ی لە ڕۆژی 4ی نیساندا قەدەغە کرا.
- وتەبێژی #بزووتنەوەی ئیسلامی# ڕایدەگەیەنێت کە ئێستا ئایندەیەکی تاریکمان لەبەردەم دایە بۆ ڕیفراندۆم و دەشڵێت: تا ئێستا نازانن شاندی هاوبەشی یەکێتی و پارتی کەی سەردانی بزوتنەوەی ئیسلامی دەکەن.
- لە گوندی ئامارا، وێرای هەموو فشارەکانی هێزە سەربازییەکان، ڕۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە پیرۆز کرا.
- #لەیلا گوڤەن#، هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتی- کەجەدە، دەستگیرکرا.
- مەلیحا ئاکتاش، دایکی ڕۆهات ئاکتاش، کە بەرێوەبەری کاروباری نووسینی ڕۆژنامەی ئازادی وڵات بوو و لە جززیرە کوژرابوو، لەگەڵ چەند کەسێکیتردا کاتێک لە ئامارا دەهاتنە دەرەوە دەستگیرکران و ڕەوانەی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی شارۆچکەی خەلفەتیی سەربە #ڕوحا# کران.[2]
- ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بەکۆی دەنگ بڕیاریدا بە ئەنجامدانی #ڕیفراندۆم# لەکەرکووک بۆ ئه و مەبەستەش داوا لەحکومەتی بەغدا دەکات ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەر له و بارەیەوە. هەروەها بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراقی لەبارەی داگرتنی ئاڵای کوردستان ڕەتکردەوە.
- بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراوەوە لە پارێزگای #شرناخ# ئەمڕۆ سێ سەربازی تورکیا کوژرا و پێنجی دیکەش برینداربوون.
- #بزوتنەوەی گۆڕان# ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوه و ڕایگەیاند، بۆ ڕیفراندۆم پێویست بە کۆبونەوەی حیزبی ناکات و پێویستە پەرلەمانی کوردستان ڕێوشوێنەکان بگرێتەبەر بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و کەرکووک و ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکانی تر.
- هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە، داوا لەهەموو خەڵکی تورکیا دەکات، بچنە سەر سندوقی دەنگدان و بە نەخێر، دەنگ بۆ ڕیفراندۆمی سیستەمی سەرۆکایەتی و گۆڕانکاری دەستوریی بدەن.
- ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک هەڵەیە و وتی داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردی عێراق دەکەم له و هەڵەیە بگەڕێنەوە.[3]
- بزووتنەوەی گۆڕان، کۆبوونەوەی لەگەڵ هەردوو پارتی و یەکێتیدا ڕەتکردەوە.
- #سازمانی خەبات#ی کوردستانی ئێران شەشەم کۆنگرەی خۆی (کۆنگرەی شەهیدان) لە شاری هەولێر گرێ دا.