$باکووری کوردستان$
- هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان-#هەدەپە# ویستیان سەردانی #سەلاحەدین دەمیرتاش# بکەن، بەڵام ڕێگەیان پێنەدرا.[3]
- دادگەی سزادانی ئاسلیە لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا، دەربارەی #سەباحەت تونجەل# هاوسەرۆکی پارتی هەرێمەدیموکراتییەکان - #دەبەپە# بڕیاریدا و بەتۆمەتی (پێشێلکردنی قانوونی خۆپیشاندان)، سزای 6 مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند. توونجەل لە ساڵی 2012 بەشداری کردبوو لە خۆپیشاندانێک بەمەبەستی پشتگیری لە مانگرتن لە خواردنی زیندانیان، به و هۆیەوە دۆسیەیەکی بۆ کرابوویەوە و لە زیندانی پیتی ئێفی کاندرا بەندکرابوو.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- دایکی ڕامین حسێن پەناهی، زیندانی سیاسیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نامەیەکی ئاراستەی یەکێتی ئەوروپا کرد و داوایان لێدەکات، کە داوا لە ئێران بکەن، سزای لەسێدارەدانی ڕامین ڕاگرێت.[2]
$باشووری کوردستان$
- کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دروشمی کێشەکانی گەنجان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕێگاچارەی دیموکراتییانە لە #سلێمانی# دەستیپێکرد، لە کۆنفرانسەکەدا زیاتر لە 300 ئەندام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بەشدارن لەگەڵ زیاتر لە 100 میوان.[2]
- درەنگانی شەوی ڕابردوو، چەکدارانی #داعش# وێستگەیەکی کارەبایان لەگوندی بریمەی ناوچەی ڕیاز تەقاندوەتەوە. بەهۆی تەقینەوەی وێستگەکەوە کارەبای شارەدێیەکانی ڕیاز و زاب لە باشووری #کەرکووک# کوژاوەتەوە.[1]
- #مەلا بەختیار#، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، #یەکێتی نیشتمانی کوردستان#، دوای گەڕانەوەی شاندی یەکێتی لە بەغدا ڕایگەیاند، لە بەغد 12 کۆبونەوەمان ئەنجامدا، جگە لە بینینی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی حیزبەکان، باڵوێزی تورکیا و ئێرانیشمان بینی، وتیشی پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی کورد و یەکێتییە.[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورک بۆردوومانی گوندەکانی سنووری شارەدێی دێرەلوک-یان لە شارۆچکەی #ئامێدی#-ی کرد و بەپێی سەرچاوە هەرێمییەکان، لە بۆردوومانەکەدا ناوچە مەدەنینشینەکان کراوەتە ئامانج.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بەپێی ئاژانسی هاوارنیوز، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چەتەکانی دەوڵەتی تورک، ژمارەیەک هاوڵاتییان لە #عەفرین# ڕفاندووە و بۆ ئازادکردنیشیان داوای پارە دەکەن.[2]