$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.5 پلەی ڕێختەر لە #سەرپێڵ زەهاو# و #قەسری شیرین# و ناوچەکانی تری سنووری #کرماشان#ی دا. قوربانی و برینداری زۆری لێکەوتەوە. هەواڵە سەرەتاییەکان باس لە کوژرانی 7 هاووڵاتی لە سەرپیڵی زەهاو دەکەن. پارێزگاری کرماشان ژمارەی بریندارانی 115 کەس ڕاگەیاندووە. بە وتە هوشەنگ بازوبەند پارێزگاری کرماشان لە گیلانی غەرب 50 کەس، لەسەرپێڵی زەهاو 50 و 15کەسی دیکە لە گیلان غەرب بریندار بوون.[3]
- ژمارەیەک لە کچانی هونەرمەندی شاری #سنە#، پێشانگایەکیان بە ناوی هاوار سەبارەت بە توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوە برد.[5]
$باشووری کوردستان$
- بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.5 پلەی ڕێختەر لە #گەرمیان# و سنووری پارێزگای سلێمانیی دا، بەهۆیەوە بەلایەنی کەمەوە 2 کەس لە #کەلار# گیانی لەدەستداوە و دەیان برینداری لێکەوتەوە.[3]
- ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە هۆڵی #سەعد عەبدوڵڵا# هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لەهەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت. لەمەراسیمەکەدا هەر یەکە لە #نێچیرڤان بارزانی# و #قوباد تاڵەبانی# و نوێنەری یەکێتی ئەوروپا و نوێنەری ژمارەیەک کونسڵی وڵاتان لەهەرێمی کوردستان و ڕێکخراوەکانی ژنان ئامادە دەبن.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/156694/0013.JPG=KTML_ImageCaption_Title=خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی ناڕەزایی پیشان دەدەن=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی ناڕەزایی پیشان دەدەن=KTML_ImageCaption_End=
- بەهۆی بوونی کەموکوڕی و ناڕەزایی لەدۆخی ژیانیانن خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی #سلێمانی# خۆپیشاندانێکیان دەستپێکرد و بەهۆیەوە دەوام ڕاگیرا. سەرۆکی #زانکۆی سلێمانی# ڕایگەیاند: لیژنەیەکیان بۆ بەدەنگەوەهاتنی داواکاری خوێندکاران پێکهێناوە و ئەمڕۆش بڕیار دراوە تا ماوەیەک بەڕێوبەری کەمپی ناوشاری زانکۆی سلێمانی بەرپرسیارێتی بەشە ناوخۆییەکان دەگرێتە دەست.[1]
- ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، سکاڵایەکی یاسایی لەسەر باوکی نما تۆمارکرد و، ئەمڕۆش بۆ لێکۆڵینەوە بردرایە بەردەم دادگا.[2]
- لە شارەدێی خانەسۆر لە #شەنگال# بە بۆنەی 25ی نۆڤەمبەر، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، سیمینارێک ئەنجامدرا و دواتر خۆپیشاندانێک بەڕێوەچوو.[4]