تێهەڵکێشی هۆنراوەی (ڕەوەز ورد نابێ) ی مامۆستا هێمن موکریانی،
دێڕێکی هۆنراوەی هێمنە، وە دێڕێکی دواتر هیمنە.
هاتە نووسین لە 11-04-2005 زریان سەرچناری
ڕەوەز ورد نا بێ
زەوی! ئێستاش لە ڕووت هەڵدێ بدەی سوڕ؟
نە ڕووخای ئاسمانی پیری پشت کوڕ؟
ت
اکەی بژین لە خاکی نیشتمان دوور؟
لەپێناوی لە بەرنەکەین کفنی سوور؟
کە حاڵی زارمان ئاوا دەبینن
کە ماڵی زاڵمان ئاوا دەبینن
داگیرکەران چەندە لێمان بەقینن
لاوەکانمان هەزار هێندە بەتینن
کە مەرگی کاوەکانی چاک دەبینن
کە جەرگی کیژەکان پڕ چاک دەبینن
کەلاشەی بێ سەر، لەسەردار دەبینن
هێند دڕەندەن خەریکی پێکەنینن
کە کۆڕی شین، بەهاری سور دەبینن
(ئەمین)ی نا ئەمین مەئمور دەبینن
مەئمورەکان ڕاستە بە ناو (ئەمینن)
نائەمینترین کەسی سەر زەمینن
کە بوکی سوری بێ زاوا دەبینن
کڕوزەی بێ گۆنای ساوا دەبینن
ئەوان کەی خاوەنی ئیمان و دینن
حەق و ڕاستی لە لایان دەست لە بینن
کە سۆمایی لە چاو باوکان بڕاوە
بەرۆکی پیرە دایکان دادڕاوە
باب کووڕ و کوێر، دایک جەرگی بڕاوە
چاوەڕوانی نامەی کوڕی گومناوە
کە کوندی شوم لە گوندی کورد دەخوێنێ
کە گەنجی کورد دەگەوزێنێ دە خوێنێ
دوژمن کاتێ کە شاڵاومان بۆ دێنێ
گەر پێی بکرێ ڕەگ و ڕیشمان دەردێنێ
کەتەختی بەختی کورد بێ خێو دەبینن
(سولەیمانی) ئەسیری دێو دەبینن
لە دڵماندا داخ و ژان و برینن
لە ناخماندا ڕقی تۆڵەی بەتینن
بناری لێژ و ناهەمواری هەڵگورد
دەبینن بۆتە دەشتی کەربەلای کورد
ئەی کوردینە با یەکگرین دەستوبرد
بینە پۆڵا و ملی دوژمن بکەین ورد
بە ناحەق خوێنی تێکۆشەر دەڕێژن
شەهیدی بێسەر و بێشوین دەنێژن
دوژمنان هێندە گێژ و گوێ درێژن
حەقمان دەخۆن قسەشمان پێ دەبێژن
بەڵام با تێ بگا ئەو دوژمنەی پەست
ڕەوەز ورد ناکرێ هەرگیز بە داردەست
بەرامبەر تینی تۆڵە و ئیمان و هەست
سەرەنجام سەر شۆڕدەکا و دەگەستێ دەست
دەبێ کوند هەر بەره و وێرانە بفڕێ
هەلَۆ له و کێوە سەربەرزانە نەبڕێ
ڕۆژێکی دێ کورد مافی خۆی وەربگرێ
دوژمنی پەست با لە حەسرەتدا بمرێ