جەولەییەکی دیکەی یارییەکانی خولی لاوانی یانەکانی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
بڕیارە لە کاتژمێر 5:00 ی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی
26-07-202326-07-2023 و لەسەر یاریگە جیاجیاکانی کوردستان جەولەی دووەمی خولی لاوانی یانەکانی کوردستان بەڕێوە بچێت.
ئەمە و لەو جەولەیەدا لاوانی پێشمەرگەی
سلێمانیسلێمانی ڕوو دەکەنە شاری هەڵەبجەی شەهید و دەبنە میوانی لاوانی یانەی
هەڵەبجەهەڵەبجە، تیپەکەی پێشمەرگە لە یەکەم یاریان توانییان سەرکەوتن لە بەرانبەر لاوانی
قەڵادزێقەڵادزێ بەدەست بهێنن و بۆ ئەم یاریەشیان دووبارە دەیانەوێت بە دەستی پڕەوە بگەڕێنەوە شاری سلێمانی و بۆ ئەو مەبەستەش تەواوی ئامادەکاریان ئەنجام داوە.
[1]