لە ساڵی 1956 لە باشووری کوردستان لەدایک بووە.
خوێندنی زانکۆی لە ساڵی خوێندنی 1979-1980 تەواوکردووە.
لە ساڵی 1983 وە لە ولاتی سوید نیشتەجێیە.
لە ساڵی 1995 بە پلەی دکتۆرا خوێندنی باڵای لە زانکۆی لوندی سوێد تەواوکردووه،
لەو کاتەوە خەریکی لێکۆڵینەوە و دەرس وتنەوەیە لە هەمان زانکۆ.
کۆمەڵێ باسی بە زمانی جیا جیا هەیە، دوایینیان بابەتێکی بڵاونەکراوەیە لە دووتوێی پەرتوکێکدا دەربارەی پرۆژەی گاپ و کێشەی کورد لە تورکیا.
چەندین لێکۆلێنەوەی بە زمانەکانی کوردیو ئینگلیزیو سویدی و عەرەبی بڵاوکردوەتەوەو خاوەنی دوو کتێبی مێژووییەو لە ئەوروپا بەشداری چالاکی هەبووە لە بوارەکانی کەلتورو دبلۆماسیو کۆمەڵگای مەدەنیو مافی مرۆڤی کوردو بەشداری چالاکی بزووتنەوەی ڕیفراندۆم بووە لە ئەوروپاو یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کۆمیتەی سویدی بۆ مافی مرۆڤی کورد لە سوید، هەروەها خاوەنی چەندین پرۆژەی سیاسیە بۆ سەرکردایەتی سیاسی کورد.
کاندیدی لیسی گۆڕان لە پارێزگای دهۆک بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا.