- لیژنەی پاراستنی ڕاستییەکانی کەیسی شەهید #کەمال پێنجوێنی#، لەبەردەم نووسینگەی #سلێمانی# پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، گردبوونەوەیەکیان ساز کرد و یاداشتێکیان بۆ ڕای گشتی خوێندەوە.[1]
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران #نازم دەباغ# ئاشکرایدەکات، بەم نزیکانە شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات و دەشڵێت، چاوەڕێ ناکرێت ئه و وڵاتە پاڵپشتی #ڕیفراندۆم# بکات یا نەرمی بنوێنێت.
- بەهۆی تەقاندنەوەی هەردوو هێڵی گواستنەوەی کارەبای (مەنسوڕییە - دیالە) و (دیالە - #کەرکووک#) ویستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە کەرکووک و دیالە لەکارکەوتوون و بەتەواویش کارەبای نیشتیمانی هەردوو پارێزگاکە لەگەڵ نەینەوا کوژاوەتەوە.[2]
- لە یەکەمین ساڵیادی شەهیدکردنی #وەدات حسێن#دا چەند چالاکیەک لە #دهۆک# و سلێمانی بەڕێوە دەچێت.
- پەیرە#وان#ی ئایینی زەردەشت، لە ئەشکەوتی #قزقاپان# لە سلێمانی بە مەشخەڵەکانی دەستیانەوە کۆدەبنەوە و جەژنی نوێکردنەوەی پەیمانی خۆشەویستی و پێکەوەژیان دەگێڕن.[3]
- لە سنووری #داقووق#، داعش هێرشی کردەوە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێ: دوای کاژێرێک شەڕکردن، هێرشەکەیان تێکشکێنرا. بەپێی سەرچاوەکان پێشمەرگەیەک برینداربووە.
- ئاسایشی ئیدارەی #ڕاپەڕین# دەستگیرکردنی دوو کەسی بە 26 کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە ڕاگەیاند.[4]
- بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شاری وان-ی باکوری کوردستان، ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان بۆ دەستیگرکردنی ژمارەیەک هاوڵاتی شارەکە ئەنجامدا، کە تۆمەتبارن بەئەندامبوون لە #پەکەکە# و #کەجەکە#.[5]
- دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزێکی چەکدار بە جلی مەدەنییەوە هەڵدەکوتنە سەرماڵ و شوێنی کاری، #شیروان شیروانی#، ئەندامی ئەنجومەنی جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا.[6]