- 25-10-2017
- 24-10-2017
- 23-10-2017
- 22-10-2017
- 21-10-2017
- 20-10-2017
- 19-10-2017
- 18-10-2017
- 17-10-2017
- 16-10-2017
- 15-10-2017
- 14-10-2017
- 13-10-2017
- 12-10-2017
- 11-10-2017
- 10-10-2017
- 09-10-2017
- 08-10-2017
- 07-10-2017
- 06-10-2017
- 05-10-2017
- 04-10-2017
- 03-10-2017
- 02-10-2017
- 01-10-2017
- 30-09-2017
- 29-09-2017
- 28-09-2017
- 27-09-2017
- 26-09-2017
26-10-2017
- 27-10-2017
- 28-10-2017
- 29-10-2017
- 30-10-2017
- 31-10-2017
- 01-11-2017
- 02-11-2017
- 03-11-2017
- 04-11-2017
- 05-11-2017
- 06-11-2017
- 07-11-2017
- 08-11-2017
- 09-11-2017
- 10-11-2017
- 11-11-2017
- 12-11-2017
- 13-11-2017
- 14-11-2017
- 15-11-2017
- 16-11-2017
- 17-11-2017
- 18-11-2017
- 19-11-2017
- 20-11-2017
- 21-11-2017
- 22-11-2017
- 23-11-2017
- 24-11-2017
- 25-11-2017
باکووری کوردستان
- بەرپرسی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (
هەپەگەهەپەگە) ڕایگەیاند، لەشەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانمان و سەربازانی تورکیادا لە ناوچەی قەرەگۆڵ و باژێڕگە و چەلێ 10 سەرباز کوژران.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
-
عەلی ئەشرەف دەروێشیانعەلی ئەشرەف دەروێشیان، چیرۆکنووس و لێکۆڵەری
کرماشانکرماشانی لە یەکێکی لە نەخۆشخانەکانی شاری کەرەجی ئێران کۆچی دوایی کرد.
[3]
باشووری کوردستان
-
وەحید باکوزیوەحید باکوزی بەرپرسی لقی 17ی پارتی و ئەندامی سەرکردایەتی پارتی لە شەڕەکەی
زوممارزوممار شەهید بوو.[3]
-
حەیدەر عەبادیحەیدەر عەبادی پێشنیارێکی حکومەتی هەرێم بۆ سڕکردنی ئەنجامەکانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ڕەتکردەوە و سوربونی خۆی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی تەواوی ڕیفراندۆمەکە دوپاتکردەوە.[3]
- ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هێزەکانی حەشدی شەعبی پشتیوانیلێکراو لەلایەن ئێران لە
زوممارزوممار، بۆردوومانی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن. ڕاشیگەیاندووە، دوو تانکی هێزەکانی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی لەلایەن پێشمەرگەوە تێکشکێندرواون.
[1]
- سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن کە لە زوممار و ڕەبیعە حەشدی شەعبی نزیکەی 150 کوژراو و برینداریان هەیە.[3]
- شەر لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە لە
پردێپردێ ڕوویدا و هەندێک سەرچاوە باسی کوژرانی 9 چەکداری حەشدی شەعبی دەکەن.[3]
- نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوای لە حکومەتی عێراق کردوە، بەدەنگ بەیاننامەکەی حکومەتی هەرێمەوە بچێت و پێشنیاری سڕکردنی ئەنجامی
ڕیفراندۆمڕیفراندۆم و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ پەسەندبکات.[2]
- کۆبوونەوەی
پەڕڵەمانی کوردستانپەڕڵەمانی کوردستان دواخرا.[3]
- فەڕەنسا ڕایدەگەیەنێت، پێشنیارەکەی کوردستان بۆ سڕکردنی ئەنجامەکانی ڕیفراندۆم و کردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا هەنگاوێکی ئەرێنییە.[3]
- وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایدەگەیەنێت، پێشنیاری سڕکردنی ئەنجامەکانی ڕیفراندۆم هەنگاوێکی گرنگە، بەڵام بەس نیە و دەبێت هەڵبوەشێتەوە.[3]
- هێزەکانی پێشمەرگە چوونە ناو شارۆچکەی
مەخمورمەخمور، شەڕ لەنێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکاندا بە سەختیی بەردەوامە.
[4]
- لە شاری یاری
هەڵەبجەهەڵەبجە و بەئامادەبوونی وەزیری کشتوکاڵ سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارێزگار، قایمقامی هەڵەبجە و بەشێک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی و ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیانی سنورەکە، سێیەمین فیستیڤاڵی تایبەت بە بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی شاری هەڵەبجە بەڕێوەچوو.[4]
- وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، ئه و هێزە پێنج هەزار کەسییەی لە دەشتی نەینەوا بۆ عەرەبەکان دروستکرا، ئێستاش پاڵپشتی لەهێزەکانی پێشمەرگە دەکەن و ڕەتیشیکردەوە، ئه و هێزە چووبێتنە ڕیزەکانی حەشدی شەعبییەوە.[2]
- ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق ڕایگەیاند: دوای بەدەستگەیشتنی ڕاگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەباری سڕکردنی ڕیفراندۆم و ڕاگرتنی شەڕ و دەستکردن بە دیالۆگ، نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیی هەموو هاوکارییەک دەردەبڕێت هەردولا.[2]
- هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە بەرەنگارییەکانی ئەمڕۆدا، وێڕای تێکشکاندنی سێ تانک و پێنج هەمڤی و باجەڕێک، تانکێکی ئەبرامزی ئەمەریکیشی لە میحوەری زوممار – ڕەبیعە تەقاندەوە، کە هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ هێرشکردنە سەر پێشمەرگە بەکاریدەهێنن.
[5]
- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشێوەیەکی کاتی شەڕ لەنێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان لە زوممار ڕاگیراو هێزەکانی دەستوەردانی خێرای سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش دەڵێت بە ئاسانی بەرەو خاڵی سنوری فیشخابور لەپێشڕەویداین.[2]
- ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنێت نیگرانن لە ڕووبەڕووبوونەوە چەکدارییەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان.[3]
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت،
ئەبو مەهدی موهەندیسئەبو مەهدی موهەندیس، سەرکردەی باڵای حەشدی شەعبی، تیرۆریستە.[3]