$باکووری کوردستان$
- لە پارێزگای خەرپیت، 7 کەس بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا بۆ سەر #عەفرین# دەستگیرکران.[1]
- هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ئەنقەرە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی #سۆنگول ئاکبای# ڕاوێژکاری #فیگەن یوکسەکداغ#، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و دوای گەڕان و پشکنین لە نێو ماڵەکەیدا، دەستگیریان کرد و ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشیان کرد.[1]
- گەریلاکانی #پەکەکە# بە ئەنجامدانی چەند چالاکییەک وەڵامی هێرشەکانی تورکیایان بۆ سەر عەفرین دایەوە و بەرپرسێکی هەپەگە ڕایدەگەیەینێت، لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا 22 سەربازی تورکیا کوژراون.[2]
$باشووری کوردستان$
- لەبەردەم پارکی شانەدەر لە شاری هەولێر، #دەستەی پشتیوانی لە عەفرین#، ئاهەنگێکیان بۆ پیرۆزکردنی سەرکەوتنەکانی عەفرین و دووپاتکردنەوەی پشتیوانیی بۆ عەفرین ئەنجامدا.[4]
- سایلۆی #سلێمانی# تەقێندرایەوە.[3]
- ڕێپێوانی گەنجانی وڵاتپارێزی باشوری کوردستان، کە لە شاری سلێمانییەوە بەپێ بەرەو عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکەوتبوون، ئەمڕۆ لە چوارەمین ڕۆژیدایە، لە خاڵی پشکنینی #دێگەڵە# ڕێگرییان لێ کرا.پاشان کاتژمێر 05:00 ی ئێوارەی، چەکدارانی پارتی لەبەردەم بازگەکە دەستڕێژی گوللەیان لە ڕێپێوانی گەنجان کرد و دووانیان بریندار بوون.[4]
- لە هۆڵی ڕۆشنبیری لە شاری #سلێمانی# بە بەشداری جەماوەرێکی زۆر و بە دەستپێشخەری ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-#ڕژاک# یادی شەهید #ڤیان جاف# کرایەوە.[4]
- کونسوڵخانەی ئێران لە #هەولێر# لە ڕاگەیاندراوێکی بەپەلەدا دەڵێت هیچ مەرزێکی نافەرمی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق یان هەرێمی کوردستان دانەخراوە و ئاڵوگۆڕ و بازرگانی و هاتوچۆ تیایدا ئاساییە و ئەو سەرچاوانە ڕاستنین کە باس لە داخستنیان دەکەن.[2]
- بە مەبەستی پێکهێنانی ئەنجومەنێکی باڵا بۆ سەرجەم #کاکەییەکان#ی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە شاری #هەڵەبجە# کاکەییەکان کۆبوونەوە و بڕیار درا ئەنجومەنێکی باڵای تایبەت بە کاکەییەکان دروستبکرێت، ئەندامێکی بەشداری کۆبونەوەکەش هۆکاری پێکهێنانی ئەو ئەنجومەنە باڵایە بۆ دواڕۆژ ئاشکرا دەکات.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل #یەپەگە# لە عەفرین ڕاگەیاند، شەڕێکی سەخت لە ناحیەی جندرێس و ڕاجۆ و بلبل لە نێوان شەڕڤانان و سوپای تورکیا دەستیپێکردووە و شەڕڤانان شکستیان بەهێرشێکی سوپای تورکیا لە ناحیەی جندڕێس هێناوە و دەیان کوژراویان لێبەجێ ماوە.[2]
- لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شارۆچکەی عەین عیسای سەر بە ناوچەی گرێسپی، ڕیدور خەلیل، بەرپرسی گشتیی پەیوەندییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتهەسەدە، ئاماری شەڕ و بۆردوومانەکانی لەماوەی ئەم هەفتەیەدا لە عەفرین ڕایگەیاند، کە لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا، 473 سەربازی سوپای تورکیا و چەکدارە هاوپەیمانەکانی سەر بەو وڵاتە کوژراون.[2]
- لەدرێژەی هێرشە بەردەوامەکانی بۆ سەر عەفرین، سوپای تورک شارۆچکەی ڕاجۆ لە عەفرین تۆپباران دەکات.[4]