فێرگەی #نامدار قەرەداغی# بۆ فێربوونی میوزیک و گۆرانی، لە شاری #سلێمانی# بە بەشداری 100 فێرخوازی فێرگەکە، چەند چالاکییەکی هونەری میوزیک و گۆرانی و ڕۆشنبیری و یاری و پێشبڕکێی کوردەواری و خواردن و شیرینی کوردییان ئەنجامدا.
لە بۆنەکەدا، کە د. #موحسین ئەدیب# بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و ژمارەیەک لە کەسایەتی ئەکادیمی و ڕووناکبیر، ئامادەی بوون، مامۆستا نامدار قەرەداغی وتەی بەخێرهاتنی پێشکەشکرد، هەروەها مامۆستای زانکۆ د. #محەمەد خانی#-یش بە وتەیەک بەشداربوو، پاشان چالاکییەکان دەستی پێ کرد.
لە کۆتایی چالاکییەکەشدا، د. موحسین ئەدیب دیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری پێشکەش بە فێرگەکە کرد و دەستخۆشی لێکردن بۆ ئەو خول و ڕاهێنانەی بۆ فێرخوازان دەیکەنەوە. [1]