- کاتژمێر 8 و 30 خولەک بومەلەرزەیەکی بەهێزە دەڤەری #ڕاپەڕین#ی هەژاند کە بەهۆی بەهێزیەکەوە لە سەرجەم شوێنەکانی دەڤەری ڕاپەڕین هەستی پێکرا و هەندێک زیانی بە خانووی هاووڵاتییان گەیاند.[1]
- ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، ئه و هاوکارییە دارایی و سەربازییەکانی لەلایەن ئەمەریکاوە بە هێزەکانی پێشمەرگە دەدرێت تائێستا بەردەوامە، دەشڵێت، هیچ بڕیارێک لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ ڕاگرتنی هاوکارییەکان نەدراوە.
- درەنگانی شەوی ڕابردوو ئۆتۆمبێلێک کە پێدەچێت کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستدابێت خۆی کرد بەناو ژمارەیەک لە کادری #پارتی#دا لە شاری #سلێمانی# کە سەرگەرمی هەواڵوسینی ئاڵای حزبەکەیان بوون و بەهۆیەوە یەکێک لەو کادرانە بەناوی #ڕێزان مەجنوون# گیانی لەدەستدا و یەکێکی تریشیان برینداربووە کە باری تەندروستی ناجێگیرە.[2]
- نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیێندراوێک لەبارەی کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێ: دیالۆگ و گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانە و قووڵ ئەنجامدراوە.[3]
- هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە چەند شارێکی باکووری کوردستان و تورکیا ژمارەیەک لە ئەندامانی #هەدەپە# و #دەبەپە#یان دەستبەسەرکرد.
- لە گوندێکی نێوان عەساف و لهێب لە خوارووی #قەرەتەپە# بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلی خێزانێکدا تەقیوەتەوەو بەهۆیەوە 6 ئەندامی خێزانەکە کوژراون.[4]
- هاوڵاتیانی گوندێکی شارەدێی #ڕوڤیا#-ی سەر بە شارۆچکەی #بەردەرەش#، دژی داگیرکردنی زەوییەکانیان ڕێگای #هەولێر# – #دهۆک#-یان داخست.
- کاتژمێر 8:30ی ئەمشەو، لە گوندی ئیسلاحی سەر بە شارەدێی #گوڵاڵە#ی سەر بە شارۆچکەی #خانەقین#، چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر کارگەیەک و دوو پاسەوانی کارگەکەیان ڕفاند.
- دوو فڕۆکەی سوپای تورکیا چیای #کوڕەژارۆ#-یان لە ناوچەی زاپ لە بادینان بۆردوومان کرد.
- کۆمیتەی گەنجان و وەرزشی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی مەدەنیی #منبیج#، ڕێپێوانێکی لەو شارەدا ڕێکخست بەبۆنەی ساڵڕۆژی ڕزگارکردنی منبیج لە چنگی چەتەکانی #داعش# لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە.[5]
- وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ڕایگەیاند، داعش و نوسرە دڕندانەترین مامەڵەی پاکتاوکردنییان دژی کورد و مەسیحی و ئێزدیییەکان ئەنجامداوە.[6]
- سەبدیکای پارێزەرانی شاری #ئامەد# ڕایگەیاند ئەندامانی ئەو سەندیکایە ئامادەی چاوەدێری بە سەر ڕەوتی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانن.[7]