$باکووری کوردستان$
- بڕیاری درێژکردنەوەی دەستگیرکردنی کەزیبان یلماز هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی پەیاسی #هەدەپە#، کە لە پۆستەکەی دوور خراوەتەوە، درێژ کرایەوە.[1]
- بە بیانۆی بڵاوکردنەدوەی هەندێک بابەت لە سەر میدیای کۆمەڵایەتی و بانگەشە بۆ ڕێکخستن لە ساڵی 2017دا سکاڵا لە دژی #عەزیز ئۆروچ# تۆمارکرابوو. ئەمڕۆ 10 مین دانیشتنی دادگای لە 9مین دادگای سزا قوڕسەکانی #ئامەد# بەڕێوەچوو. ڕۆژنامەنووس لە ڕێگای سیستمی دەنگ و ڕەنگ لە زیندانی پیتی (ئێڵ)ی پاتنۆس بەشداری لە دانیشتنەکەدا کرد. داوەر سزای 10 مانگ تا 5 ساڵی بەسەردا سەپاند. دواتر لیژنەی دادگا بە بیانۆی 'بانگەشە بۆ ڕێکخستن' 2 ساڵ و مانگێک سزایی زیندانی بەسەر عەزیز ئۆروچ دا سەپاند.[1]
- لە نزیک پارکی تیرا و لە دووریی 3 کیلۆمەتریی دەروازەی سنووریی گیوربولاکی ناوچەی بازید لە پارێزگای #ئاگری# بە مووشەک هێرشکراوەتە سەر ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەری گومرکی ئەو دەروازەیە و دەوترێت هێرشەکە برینداری لێکەوتووەتەوە.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/378296/0010.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کوژرانی یەکێک لە مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکان لە سنوووری پاوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کوژرانی یەکێک لە مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکان لە سنوووری پاوە=KTML_ImageCaption_End=
- ڕاگەیاندنەکانی حکوومەت باسیان لە کوژرانی مەئموورێکی هێزە ئینتزامییەکان لە شەڕی چەکدارانە لە سنووری شاری #پاوە# کرد. شوناسی ئەو مەئموورە کوژراوە بە ناوی مەهدی محەممەدی ڕاگەیەندراوە کە ئێوارەی یەکشەممە، 11ی ڕەشەمە، لەو شەڕ و تێکەڵچوونەدا کوژراوە. ئەو شەڕە لە شوێنە قەدەغەکراوەکانی سنووری پاوە ڕوویداوە و هەتا ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک ئەو شەڕەی وەئەستۆ نەگرتووە.[8]
- هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە لە #سنە# کەسێک بە نەخۆشیی کڕۆنا گیانی لەدەستداوە.[2]
$باشووری کوردستان$
- بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤارۆسی کۆرۆنا و ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، یەکێتی زانایانی ئاینی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا تاکو 21ی ئازار 2020 پرسە لە مزگەوتەکانی #هەولێر# ڕابگیرێت.[3]
- پاش گەیشتنی پارەکە لە بەغداوە ئەمرۆ لیستی موچەی مانگی 11 ی ساڵی 2019 ڕاگەیەندرا.[2]
- گوتەبێژی #وەزارەتی ئەوقاف# و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پارێزگارەکانیان سەرپشککردووە بۆ ڕاگرتنی پرسە و دەتوانن بڕیار لەو بارەیەوە بدەن و تاوەکو ئێستا بڕیاری ڕاگرتنی نوێژی بەکۆمەڵ لە ئارادا نییە.[4]
- لە شاری #ڕانیە# یادی ڕاپەڕین ناکرێتەوەو کۆی ئەو بڕەپارەیەشی بۆ یادەکە تەرخانکرابوو گەڕێنرایەوە خەزێنەی حکومەت.[5]
- وەزیری تەندرووستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سامان بەرزنجی ڕایگەیاند، کەسێکی دیکە لە سلێمانی تووشی کۆرۆنا بووە و ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی گەیشتووەتە پێنج کەس. سامان بەرزنجی گوتیشی: باری تەندرووستی ئه و کەسانەی تووشی کۆرۆنا بوون جێگیرە.[6]
- لە ڕاگەیەندراوێکدا #وەزارەتی خوێندنی باڵا#وتوێژینەوەی زانستی بڵاویکردوەتەوە، هاوشێوەی خوێندکاران مامۆستایانیش تاوەکو ڕۆژی 10ی 3ی 2020 پشوو وەردەگرن. خوێندنی باڵا دەشڵێت: دەوامی فەرمانبەران کەمکراوەتەوە لە سەعات 8ی بەیانییەوە تاوەکو 1ی پاشنیوەڕۆ و زانکۆکانیش سەرپشک دەکرێن لە کەمکردنەوەی فەرمانبەرانی بەپێی پێویستی کارەکانیان.[5]
- ئاسایشی #سلێمانی# 15 قاچاخچی دەستگیرکرد کە هاووڵاتیان لەئێرانەوە بەرامبەر بڕێک پارە بۆ ناو هەرێمی کوردستان هێناوەتەوەو خەڵکیشیان بۆ دەرەوەی هەرێم گواستوەتەوەو سەرجەمیشیان کوردن و دانیشتوی هەرێمن.[5]
- کارەکانی دروستکردنی نەخۆشخانە 50 قەرەویلەیەکەی سلێمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەنگاوی باشی بڕیوە و بڕیاردراوە زووتر لەو وادەیەی بۆ تەواوکردنی نەخۆشخانەکە دیاریکراوە، بەڕووی نەخۆشدا بکرێتەوە و تێیدا دەست بە چارەسەرکردنی نەخۆش بکرێت.[6]
- بە بڕیاری پارێزگاری سلێمانی، پرسە لە پارێزگاکە قەدەغەکراو نوێژی بەکۆمەڵیش تا ئەوکاتەی ئەوقافی هەرێم بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدات، سنووردار دەکرێت.[7]
- بۆ جاری سێیەم گردبوونەوە لە هەولێر بۆ دۆخی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# و زیندانیانی دیکەی ئیمرالی ئەنجامدرا، داواکرا، کە دەستبەجێ ڕێگا بدرێت پارێزەران سەردانی ئیمرالی بکەن.[7]
- وتەبێژی #وەزارەتی دارایی# و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەحمەد عەبدولڕەحمان ڕایگەیاند، وەزیری دارایی واژووی لەسەر بە هەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردەی #هەڵەبجە# و خوێندنی کوردی #کەرکووک# کرد.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- سێ #شەڕڤان#ی #یەپەگە#، کەنداڵ برەیز، باران گالیسیا و باران ساسۆن، کە لە تێکۆشان لە دژی #داعش# شەهید بوو بوون لە شاری لۆریانی فەرەنسا مەراسمێک بۆ بەرز ڕاگرتنی یادیان بەڕێوەچوو.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/378296/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە شاری لۆریانی فەرەنسا یادی 3شەڕڤانی ئینتەرناسیۆنالیستی یەپەگەبەرز ڕاگیرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە شاری لۆریانی فەرەنسا یادی 3شەڕڤانی ئینتەرناسیۆنالیستی یەپەگەبەرز ڕاگیرا=KTML_ImageCaption_End=
- دادگای تاوانەکانی کەرخ لە بەغدا سزای لە سێدارەدانی بەسەر دەستگیرکراوێکی داعشدا سەپاند، دوای ئەوەی تاوانبار کرا بە دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی ئێزدی. ئه و چەکدارە دەستگیرکراوەی داعش نازناوی ئەبو هومامی لە خۆی ناوە و لە سەروبەندی داگیرکردنی #شنگال#دا لە (#03-08-2014#) دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر کچێکی ئێزدی.[6]
- ئیدریس سایلگان پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا لە کاتی ڕووماڵی دۆخی کۆچبەران لە سنوری نێوان تورکیا و یونان لە ئەدیرنە دەستگیرکرابوو و دوای دەستگیرکردنەکەی دادگا بڕیاری زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند.[1]
- محەمەد تۆفیق عەلاوی داوای لێبوردنی کرد، کە بە هۆی فشاری سیاسی و حیزبی نەیتوانی حکومەتی نوێی عێراق دروست بکات و دەستی لە پۆستی سەرۆک وەزیران کێشایەوە.[2]
- لە شاری ئایدنی تورکیا هێرش کرایە سەر باڵەخانەی هەدەپە. دەرگای باڵەخانەکەیان شکاند و تابلۆی سەر باڵەخانەکە لێکرایەوە و شکێنرا.[1]
- وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا هۆشدارییەکی توندی دایە دەسەڵاتدارانی تورکیا کە هەندێک سەرچاوە بە زللەیەک بۆ ڕووی #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان# سەرکۆماری تورکیا ناوی دەبەن. وەزارەتەکەی ڕوسیا، لە بەیاننامەیەکی (بەپەلەدا) دەڵێتگرەنتیی هیچ فڕۆکەیەکی تورکیا ناکەین کە بگاتە کایەی ئاسمانیی سوریا.[3]
- ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا، 19 سەربازی سوپای سووریای لە ئیدلب کوشتووە.[6]
- گوتەبێژی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ ڕایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا چاوەڕوانی ئەوەی لە تورکیا هەیە، کە ڕێز له و ڕێکەوتنە بگرێت لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا لە بارەی کۆچبەرانەوە واژووی کردووە.[6]