$باکووری کوردستان$
- نالان ئۆزئایدن هاوسەرۆکی شارەوانی شەمرەخ بە گومانی ڤایرۆسی #کۆرۆنا# کەرەنتینەکرا.[2]
- کاتژمێر 06:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێڵی گواستنەوەی نەوتی ئێران بۆ تورکیا لە سنووری گوربولاک لە بازیدی سەربە #ئاگری#، بە هۆکارێکی نادیار گڕی گرت. ڕاگەیاندنەکانی تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گڕگرتنی هێڵە نەوتەکە لە ئەنجامی تەقینەوەیەک ڕوویداوە و تیمەکانی ئاگر کوژینەوە ڕەوانەی ناوچەکە کراون. هێشتا ئێران و تورکیا بەفەرمی لەسەر هۆکاریی گڕگرتنی بۆرییە نەوتییەکە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.[6]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە 24 کاژێردا 10 کەس لە پارێزگای #سنە# بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.[3]
- ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان 3 هەزاری کەسی تێپەڕاندووە، نزیکەی 250 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.[5]
$باشووری کوردستان$
- #وەزارەتی ناوخۆ#ی هەرێم، قەدەغەی هاتوچۆی بۆ 10 ڕۆژی تر تا 10-04-2020 درێژکردەوە.[1]
- تۆپخانەکانی سوپای تورک تۆپبارانی گوندی دەراوی کرد لە دەڤەری #برادۆست#، بەهۆیەوە زیان بەر ڕێگای گوندەکە کەوت.[6]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/381986/0011.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سوپای تورک برادۆستی بۆردوومان کرد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سوپای تورک برادۆستی بۆردوومان کرد=KTML_ImageCaption_End=
- #وەزارەتی تەندروستی# حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوی ژمارە (33)ی تایبەت بە ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە (24) کاتژمێری ڕابردوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، (12) حاڵەتی نوێی تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوون.[1]
- تەندروستی #کەرکووک# ڕایگەیاند کە حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا له و شارە تۆمار کرا کە کچێکی تەمەن 20 ساڵە و گەشتی دەرەوەی نەکردووە.[4]
- لە شارەدێی #خەلیفان#ی سەر بە شارۆچکەی #سۆران#، پشکنین بۆ 80 کەس کراوە، هیچ کام لەو کەسانە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نین.[5]
- فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، هاوکاریکردنی گەڕاندنەوەی هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوەی وڵات بە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی دەزانێت و پێشینەی گەڕاندنەوە لە دەرەوە دەداتە ئەو کەسانەی ڕەوشیان لەڕووی یاسایی و داراییەوە نالەبارە.[3]
- سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی وەرگرتنی 250 ملیۆن دۆلار وەک شیرینی نەوت لە کۆمپانیای ڕۆسنەفت و هەروەها دەنگۆی دەستبەسەرداگرتنی ملیارێک دۆلاری هەرێم لە وڵاتی لوبنان دەڵێت، پێویستە داواکاری گشتی بەدواداچوون بۆ ئەم دەنگۆیانە بکات.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- چەتەکانی دەوڵەتی تورک گوندەکانی #منبج#یان تۆپباران کرد و بە پێی زانیاریەکان ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- دوو فڕۆکەی بێفرۆکەوانی تورکیا لە نزیک تەرابلوسی پایتەخت، لەلایەن سوپای نیشتمانی لیبیاوە خرانە خوارەوە.[5]