ئاو و ئاگر لە مەنجەڵێکدا ناکوڵێ.
بە دوو شتی پێچەوانەی یەک ئەوترێ کە بە یەکەوە نەگونجێن یان بە دوو کەس ئەوترێ کە بیروڕایان جیاوازبێت و بە یەکەوە هەڵنەکەن، واتە: پێکەوە گونجاندنی مرۆڤەکان، مەرجی هاوبیریی و هاوراییە لەسەر بابەتێک کە پێشتر لەسەری ڕێککەوتون، گەر هیچ ڕێکەوتنێک نەبێ، هیچ پێکەوە گونجاندنێکیش نابێ.[1]