ناوی تەواوی مەرزییە شەهاب عەبدوڵڵایە، لە ڕێکەوتی #1958-05-22# لە شاری #مەریوان#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاوی بەژیان هەڵهێناوه، بەڵام دایک و باوکی خاتوو مەرزیە لەبنەڕەتدا خەڵکی شاری #سنە#ن.
تا تەمەنی 17 ساڵی مەرزییە ژیانی لە شاری مەریوان بەسەر دەبات، بۆ خوێندنی مامۆستایەتی ڕوو دەکاتە شاری سنە و لەوێ خوێندنی مامۆستایەتی تەواو دەکات، بڕوانامەی دبلۆم لە بواری مامۆستایەتیدا بەدەستدەهێنێت.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/185/0016.JPG=KTML_Photo_Alt=مەرزییە و=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/185/0016.JPG=KTML_Photo_End=
هەر لە تەمەنی منداڵیدا هەستی کردووه، کە دەنگی خۆشەو بەهرەی دەنگخۆشی تێدایە، لەلایەن باوکییەوە هاندراوه، بەڵام بەهۆی نادرووستی کۆمەڵگەوه، ئەوەی لەو ڕۆژگارەدا ستەم بووەژن و کچی کورد گۆرانی بچرێنی، هەر بۆیە ڕێگای هونەری لێگیراوە و لەو پێناوەشدا زۆر بەقوورسی ژیانی هونەری خۆی بەسەر بردووه، بەڵام سەڕەڕای کۆسپ و کێشەکان مەرزییەێ هونەرمەند هەر بەردەوام بووه، لەجەژەنەکان و یاد و بۆنەکانەدا، ئەوانەی لە قوتابخانەدا سازکراون، بەشداری کردووە و بۆ یەکەمین جار لە تەمەنی 9 ساڵیدا چووەتەسەر شانۆی قوتابخانەکەی، یەکەمین گۆرانی، ئەوەی لەو کاتەدا چڕێوێتی گۆرانییەکی فەتانەی وەلیدی بووه، لەگەڵ موزیکدا بەناوی لەسەر کانی دێتەوە لێو بەکەنی و گۆزەبەشانەوه.
مەرزییە فەریقی زۆر حەزی بەبیستنی کارە هونەرییەکانی باشووری کوردستان بەتایبەت تیپی مۆسیقای #سلێمانی# و زیاتر حەزی بەدەنگی هونەرمەندان #کەریم کابان# و #قادر کابان# بوو.
لە ساڵی 1977دا لە شاری سنە بە هونەرمەند #ناسری ڕەزازی# ئاشنا دەبێت و لە ساڵی 1978دا زەماوەند دەکەن و ساڵی 1980دا لەگەڵ هونەرمەند ناسڕی ڕەزازی ڕێگای خەباتی شۆڕشی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان هەڵدەبژێرن و لەڕێزەکانی کۆمەڵە خەبات دەکەن، ئەم خەباتگێڕیەشیان تا ساڵی 1984دا بەردەوام دەبێت.
وەک هونەرمەندێکی لێهاتووی شاخ شانبەشانی خەباتی چەکداری دەست دەکات بەکاری هونەری و لەگەڵ تیپی مۆسیقای کۆڕی بانگەوازی کۆمەڵە یەکەمین کاری هونەریی لە شاخ بەسروودی سڵاو بۆ #پێشمەرگە# بەئەنجام دەگەێنێت.
لە سەرەتای ساڵی 1985وە لە وڵاتی سوید وەک پەنابەریەک لەگەڵ هاوسەری هونەرمەند ناسڕ و سێ منداڵەکەی دڵنیا، #ماردین# و کاردۆ ژیان بەسەر دەبن.
لە ڕۆژی 2005-09-18دا لە کاژمێر 11ی پێش نێوەڕۆ بەکاتی ئەوروپا، لەستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید ماڵاوایی لەمۆسیقا و هونەر کردوو و بۆ هەتاهەتای بەجێیهیشتین و لە شاری سلێمانی لەسەر داوای خۆی بەخاک سپێدرا.[1]