$باکووری کوردستان$
- پۆلیسی تورک، نیلوفەر ئەلیک یڵماز هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی قۆسەری لە پۆستەکەی دوورخستەوە و حسێن چام قایمقامی قۆسەری لە جێگەی دانا.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هونەرمەندی ناسراوی کوردستان، #شەهرام نازری# ڕایگەیاند، بڕیاربوو دوای 26 ساڵ بە هەوڵی ئەنجوومەنی شانۆی نیشتمانی سوید لە شارەکانی ماڵمۆ و ستۆکهۆڵم کۆنسێرت بەڕێوەببات، بەڵام بەهۆی ئەوەیکە لە ڕۆژئاوای کوردستان شەڕە، کۆنسێرتەکە هەڵدەوەشێنێتەوە.[3]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکەکانی تورکیا بارەگاکانی یەکینەکانی بەرخۆدانی #شنگال# (#یەبەشە#) ی لە گوندی #خانەسۆر#ی کۆنی سەر بە شارۆچکەی شنگال بۆردومان کرد و 2 کەس برینداربوون.[2][3]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک کورەژارۆی سەربە #ئامێدی#-یان بۆردوومان کرد.[5]
- ماوەی دوو ڕۆژە هاوڵاتیانی گوندی شەفیق لە سنووری شارۆچکەی #خانەقین# لە پارێزگای دیالە، بەهۆی هێرشە چەکدارییەکانەوە گوندەکانیان چۆڵ دەکەن.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- درەنگانی شەوی ڕابردوو کاتژمێر 1:15 خولەک تەقینەوەیەکی زۆر بەهێز شاری جەندەریسی هەژاند. گومان دەکرێت تەقینەوەکە بەهۆی ئوتومبێلێکی گەورەی مینڕێژکراو بێت کە لەسەنتەری شار تەقیوەتەوە و بەهۆی بەهێزییەکەیەوە ترس و دڵەڕاوکێی دروستکرد. لەگەڵ تەقینەوەکە تەقەیەکی زۆر کراوە و نازانرێت کێن ئەوانەی تەقەیان کردووە و چەندین کەس لەم تەقینەوەیەدا بریندار بوون، بەڵام نازانرێت ژمارەی کوژراوەکان چەندن.[2]
- لە گوندی ڕەیحانییەی تل تەمر مینێک تەقییەوەو لە ئەنجامدا دو هاوڵاتی مەدەنی بە ناوەکانی (عیسا محەمەد و موهەنەد حەسیب) بریندار بوون.[1]
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چەکی قوڕس گوندەکانی ئینگەل هەوا و تل وەردی شارەدێی زرگانی #سەرێکانی# تۆپباران دەکەن.[1]
- کاروانێکی هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە شاری #کۆبانێ# کشانەوە و بەگوێرەی زانیارییەکانی هێرۆ مەولوودی، پەیامنێری کوردستان 24 لە شاری #قامیشلۆ#، هێزەکە بەره و هەرێمی کوردستان هاتوونەتەوە.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە 40ەمین ساڵڕۆژی داگیرکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئێران، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا کوڕی ڕێبەری ئێران و هەشت کەسی نزیک لە خامنەیی خستە لیستی گەمارۆکانییەوە.[5]