تاران (بە فارسی: تهران) پایتەختی دەوڵەتی داگیرکەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و ناوەندی پارێزگای تارانە و گەورەترین شاری ئێرانە. ئەم شارە بە تەنیا 1 لە 6 ی گەلی ئەم وڵاتەی لە خۆ گرتووە. ژمارەی دانیشتووانی شاری تاران 8٬693٬706 کەسە. تاران بیست و چوارەمین شاری جیهانە بە پێی ژمارەی دانیشتووان. پانایی تاران 730 کیلۆمەتری چوارگۆشە.
دانیشتووان:
زۆرینەی خەڵکی تاران لە فارسەکان پێکهاتوون، لە دوای فارس، ئازەرییەکان و تەبەرییەکان گەورەترین دانیشتووانی ئەم شارەن. هەروەها کوردەکان و گیلەکەکان لە نەتەوەکانی تری شاری تارانن.
[1]