هێڤی خالید
بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نەورۆزی ئەمساڵ لەگەڵ ساڵانی پێشوو جیاواز بووە و هیچ حاڵە تێکی مردن نەبووە، ئاماژە بەوەشدەکات، لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردواد 12 حاڵەتی کەوتن و چوار حاڵەتی شەڕکردن و 24 حاڵەتی ڕوداوی هاتوچۆ هەبووە و سەرجەمیان چارەسەریان بۆکراوە و ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
د. میران مەحمەد بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێکی بۆ خەندان وتی: "لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردودا 12 حاڵەتی کەوتن و چوار حاڵەتی شەڕکردن هەبووە و سەرجەمیان چارەسەری پزیشکیان وەرگرتووە و ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە".
وتیشی: "وەکو ڕۆژانی ئاسایی 120 کەس داخڵی نەخۆشخانە کراون، بەڵام هیچیان پەیوەندییان بە ڕووداوەکانی جەژنی نەورۆزەوە نەبووە".
ئەوەشی خستەڕوو کە، 24 حاڵەتی ڕووداوی هاتوچۆ هەبووە کە پەیوەندی بە نەورۆزەوە نەبووە و برینەکانیان سوک بووە، وە هیچ ڕووداوێکی مردن نەبووە.
بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی ڕاشیگەیاند، ئەمساڵ جیاواز بووە لە ساڵانی پێشوو ڕووداوەکان بەبەراورد لەگەڵ ساڵی پاردا زۆر کەمی کردووە.
- 23-03-2015