وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتایی هاتنی هەڵمەتی نیشتمانی کوتانی دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان ڕاگەیاند و ئاماژەش بەوە دەکات، خۆشبەختانە لە هەرێمی کوردستان ڕێژەی کوتان 105،2% بوو.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە، تیایدا هاتووە: دوای ئەوەی هەڵمەتی نیشتمانی کوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان خوولی دووەمی بەهارەی بۆ منداڵانی تەمەن خوار پێنج ساڵ کە لەرێککەوتی 12-4-2015 دەستی پێکردو و ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام بوو بەمەبەستی پاراستنی منداڵانی کوردستان لەنەخۆشی ئیفلیجی و دوربن لەم نەخۆشیە بەمنداڵانی پەنابەر و ڕاگوێزراو لەم هەڵمەتە بەشداربوون خۆشبەختانە لەهەرێمی کوردستان ڕێژەی کوتان 105،2% بوو.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: له و هەڵمەتەدا لە پارێزگای هەولێر لە 274284 منداڵ 274577 منداڵ کوتران بەمەش ڕێژەی کوتان 100% بوو. لەپارێزگای سلێمانی لە 237166 منداڵ، 268295 منداڵ، کوتران بەمەش ڕێژەی کوتان 113،13% بوو.
لەپارێزگای دهۆک لە 254183 منداڵ، 190838 منداڵ کوتران بەمەش ڕێژەی کوتان 102،6% بوو، لەکۆی گشتی ئه و منداڵانەی پێویست بوو بکوترێن کە ژمارەیان 765633 منداڵ، 733710 منداڵ کوتران، بەمەش ڕێژەی کوتان بۆمنداڵانی تەمەن خوار پێنج ساڵ لە هەرێمی کوردستان 105،2% بوو.
هەر لەمیانی بەرێوەچوونی هەڵمەتی نیشتمانی کوتان جیا لەکوتانی منداڵانی کوردستان 30868 منداڵی ئاوارە ڕۆژئاو و 112213 منداڵی ڕاگوێزراو کوتران.
کۆی گشتی ئه و منداڵانی کە لەم هەڵمەتە کوتران لەهەرسێ پارێزگای هەرێم بەمنداڵانی ئاوارە و ڕاگوێزراو (876791) منداڵ بوون.
- 23-04-2015