ئێستا ئەزانێ مەنێ ئارد چەند نانی تیا دەبێ.
مەن: برێکی پێوانەییە، بۆ پێوانەکردنی دانەوێڵە لە کوردەواردا بەکاردێت (فەرهەنگی خاڵ)، مەبەست لەوەیە مرۆڤ لەکاتی تەنگانەدا دەزانێت چەند بێ پشتوپەنایە، بۆیە پێویستە لەکاتی ژیاندا تەنیا پشت بەخۆی ببەستێت، چونکە پشت و پەنای ڕاستەقینەی ژیان تەنیا مرۆڤ خۆیەتی.[1]