کورتۆکە مێژووییەکی ئامانە
مصلحة النقل الرکاب فی اربيل
بەرژەوەندی گواستنەوەی ڕێبواران لە هەولێر
ئا:عەدنانی حاجی کاکە
ناوی ئەو دامەزراوە دەوڵەتییەیە لە ساڵانی 1950 کان لەسەر ئاستی حوکمی خۆجێیەتی دامەزراوە، ، دوای ئەوەی زووتر لەو بەروارە خزمەتگوزاری گواستنەوە لە بەغدای پایتەخت سەر بە ئەمینداریەتی پایتەختەوانیەتی (امانة العاصمة) بوو، ، بۆیە پاسە دو قاتە ئینگلیزیەکانی ئەو کات ناسناوی (امانة-ئامانە) یان وەرگرتبوو و کوردەکانی هاتووچۆی پایتەختیان دەکرد کەلچەری ئەمانەیان هێنایە کوردستان بێ ئەوەی هیچ پەیوەندی بە بەرژەوەندی گواستنەوە هەبی ئیدی لەوێ ڕۆژی تا ئەوڕۆ کەسانێک بە پاس و کۆستەری ئەهلیش هەر دەرێن ئامانە...
٭٭بۆیەکەمجار (ئامانە) یان باشتر برێین پاسەکانی دامەزراوەی بەرژەوەندی ڕێبواران لەهەولێر لە ساری 1976-1977بڕیاری دا بۆ قەزاو ناحیەو شارۆچکەکان لەهەرهێڵ (خەت)ێک دوو پاس بۆ چوون و هاتن تەرخان بکا بۆنمونە ڕێگای سەرەوە (پیرمام(مصيف)-شەڤڵاوە-هەریر) وڕۆژهەرات کۆیسنجاق و دێگەڵە(شۆڕش)و ڕۆژئاوا(خەبات-کەڵەکی یاسین ئاغا)و(قوشتەپە) خوارێ دیبەگە-مەخموور...
٭٭٭سەرەتا پاسەکان ڕەنگیان شین بوو جۆری (نصر) درووستکراوی ووڵاتی میسر بوو و دواس ساڵانێک گۆڕدرا بوو بە (سکانیا-ریمی ئەسکەندەریە)و دوای ئەوانیش بۆ وە ماڕسدیسە سۆرە حەیاتەکان و لەتەنگەی هەردوولای بەڕەنگی زەردی فستق نووسراوە (هدیة السیدالرئیس) بچی نێتەوە کو ڕۆیی با بڕوا...دوایێ لەترسی ئەوەی ئەو هەدیانە قبوور نەکرێ و بیسوتێنن ڕەشیان کردەوە و لێیان نووسرا(مصلحةالنقل الرکاب فی اربیل)...ئەو پاسانەی عەیب نەبی ئەمە واری دەبووین شوفێرەکانیان مام عومەر گەردی خورمەرەیی و کاک غازی و کاک هەمزە و هەندەکی تربوون...ڕۆژانە چەند کاروانەکیان لۆ دیبەگەی دەکرد و دەڕۆیشتە مەخمووری دوای پشویەکدەکەڕانەوە و جابیشیان هەبوو، ، ، لەهەولێرێ لۆ مەخموری نەفەر بە 3 درهەم واتە 150فلس بوو..لەهەولێرێ لۆ دیەکەی دوو درهەم بوو واتە 100 فلس ، ، هەتە ئەو وەختیش واتە ساری 1978 زەربە قازییەک بەر مام سەلام قاسمی خاوەنی پەستە عەنترناشەکەی کەوتو کم کەس لەگەڵی وەسەردەکەتن و ئیدی ئەویش کۆتایی هات..
...شوفێر و تاسیەکانی ئەو وەختی گەلەکیانلە قالبی گران بوو ئەو پاسانە بەهەرزان دێن و دەچن و لەناو جەرگەی دیبەکەی لە دوو (ناوچە- قطعه) ڕادەوەستان یەکەم لەسەرەوە لە پشت ماڵی خار عەباس حەسەن ئاغا و دووەمیان لە پێش خەستەخانەی کۆن...
٭٭ ساری 1988-1989 بەبڕیاری دەوڵەت (مصلحة) هەڵوەشایەوە کرایە ئەهلی و شەریکەی سەفینیان پێکهێنا..
٭٭
تا تەرحیلیش کراین پاسەکان لۆ مەخموو لەهاتووچۆ بوون و دوای ئەوانیش ڕاگیران و دوای 2003 بەندە موراجەعەتی پارێزاو کۆمپانیای سەفین (کۆمپانیای سەفین بۆ گواستنەوەی ڕێبواران) م کرد بۆ ئەوەی وەکو جاران ئیش بکەن وخەڵک هەژارە ئیدی ماوەیەکی زۆر کاریان کردوو کۆمپانیاکەم هەڵوەشایەوە..
٭٭٭٭وێنەی یەکەم : بەکامێرای خۆم گیراوە ساڵی 1986 و کەسەکەش کاک فەریقی مام ڕەشیدیە، ، ، زۆر برادەری شوفێرەکان زوو لە پارەدان بەخشرابوو[1]