دەقی پەیامەکە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان (محەمەد میرزا میرزا)مان بیست.
خوالێخۆشبوو محەمەد میرزا میرزا پێشمەرگەیەکی بەوەفای ڕێبازی کوردایەتی بووە و تاکۆتا ژیانی خۆی لەپێناو میللەتەکەیدا خاوەن هەڵوێستی بەرز و دڵسۆزانە بوو. بۆیە لەدەستدانی ئەم پێشمەرگەیە خەسارەتێکی گەورەیە.
سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەی خوالێخۆشبوو محەمەد میرزا میرزا و تەواوی دۆست و هەڤاڵانی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای مەزن داواکارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە ڕاجعون
مسعود بارزانی
24ی ئەیلوولی 2020[1]