مانگ
لە قووڵایی ئاسمانم
لەگەڵ ئەستێرەکانم
بە شەو دەیدەم ڕووناکی
تا ڕۆشنکەم تاریکی
شێوەم زوو زوو دەگۆڕێ
کاتی پێ دیاری دەکرێ
تەمەنم یەک هەفتە بێ
شێوەم وەک کەوان دەبێ
کە دەڵێن مانگ چواردەیە
تەمەنم دوو هەفتەیە
کاتێ کە تەواوپڕم
هەروەکو تۆپێک خڕم
جوانم بە ئاسمانەوە
پێم دەڵێن مانگە شەوە
ئەم هۆنراوەیە لە ژمارە (79) ی گۆڤاری(پەپولە) بڵاوکراوەتەوە.
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی#[1]