ناونیشان: دیاردەی هەڵکشان و داکشان
ئامادەکردن و نووسین: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
هەڵکشان و داکشان
دوو دیاردەی سروشتین لە ئاوی دەریا و زەریاکان ڕوودەدەن و بریتیین لە شەپۆڵی گەورەی ئاوی دەریا و زەیاکان کە ڕووبەرێکی گەورەی وشکانی کەناری دەریا و زەیاکان دادەپۆشێت بەتایبەتی ئەو کەناراوانە کە تەختن، پاشان ئاوەکە نزم دەبێتەوە و کەناری دەریا و زەیاکان جێ دەهێڵێت، و بەچاو دەبێنرێت لە لایەن خەڵکەوە.
$پێناسەکان$
🔸بریتییە لە جووڵی کاتی ئاوی ڕووبەرە ئاوییە کراوەکان بەرو کەنداو و دەریاچە نیمچە داخراوەکان پاش ڕوودانی دیاردەی هەڵکشان جووڵەیەکی پێچەوانە ڕوودەدات لە کەنداو و دەریاچەکانەوە بەرەو دەریا کراوەکان لە کاتی ڕوودانی دیاردەی داکشان.
🔸هەڵکشان بریتییە لە بەرزبوونەوی ووردە ووردەی ئاستی ئاوی دەریا و زەیاکان بە شێوەیەکی کاتی کە بەرەو کەناراوەکان پێش دەکەوێت.
داکشان بریتییە لە نزمبوونەوەی ووردە ووردەی ئاستی ئاوی دەریا و زەیاکان و پاشەکشەکردنی بەشێوەیەکی کاتی.
چۆنیتی ڕوودانی دیاردەی هەڵکشان و داکشان؟
دیاردەی هەڵکشان و داکشان بەهۆی هێزی ڕاکێشانی مانک و خۆر بۆ ئاوی دەریا و زەریاکان ڕوودەدات، جا لەبەر ئەوەی کە مانگ لە خۆر نزیکترە لە زەوییەوە، کاریگەری هێزی ڕاکێشانی مانگ زیاترە لە کاریگەری هێزی ڕاکێشانی خۆر، هەرچەندە قەبارەی مانگ لە خۆر بچووکترە بەڵام هێزی ڕاکێشانی مانگ هۆکاری سەرەکییە لە ڕوودانی دیاردەی هەڵکشان و داکشان.
هۆکارەکانی دروست بوونی دیاردەی هەڵکشان و داکشان.
چەندین هۆکار بۆ دروست بوونی دیاردەی هەڵکشان و داکشان هەیە کە هۆکاری هەمیشەیین و لەناوناچن، کەواتە دیاردەی هەڵکشان و داکشان دوو دیاردەی هەمیشەیین و کۆتایان نایەت، و گرنگترین هۆکار بۆ دروست بوونی هەڵکشان و داکشان.
1 - هێزی ڕاکێشانی خۆر.
هێزی ڕاکێشانی خۆر بۆ سەر زەوی چەندین کاریگەری بۆ سەر هەساری زەوی هەیە، یەکێک لە کاریگەرییەکانی هێزی ڕاکێشانی خۆر ڕوودانی دیاردەی هەڵکشان و داکشان، و بەشێوەیەکی ورد ڕوودانی دیاردەی هەڵکشان، چونکە بەهۆی هێزی ڕاکێشانی خۆر ئاوی ڕوبەرە ئاوییەکان دەجوڵێت بە ئاراستی خۆر ئەمەش دەبێت هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو زیاتر لە ئاستە سروشتێکەی، پاشان دیاردەی هەڵکشان دروست دەبێت، بەڵام بە هاتنی شەو و خۆرئاوابوون کاریگەری خۆر کۆتای دێت.
2 - هێزی ڕاکێشانی مانگ.
هێزی ڕاکێشانی مانگ کاریگەری لەسەر ڕووبەرە ئاوییەکان دەبێت، و ڕۆڵی لە ڕوودانی دیاردەی هەڵکشان و داکشان بەدوای یەکتردا، کاریگەری هێزی ڕاکێشانی مانگ هاوشێوەی کاریگەری هێزی ڕاکێشانی خۆرە بەڵام بە شێوەیەکی پێچەوانە، بە واتای ڕاکێشانی ئاوی ڕووبەرە ئاوییەکان زەوی بۆ لای خۆی بەڵام بە ڕووەکەی دیکەی کە ڕووی لە مانگ نییە، لە ئەنجامدا ئاو لە سنووری کەنارەکان دەکشێتەوە و ئاستی ئاو نزم دەبێتەو، ئەمەیش نزمبوونەوەیەکی کاتیە، و کاریگەری مانگ کۆتای دێت بە هەڵهاتنی خۆر و ونبوونی مانگ لە ئاسماندا.
زانایانی گەردوون پێیان وایە کاریگەری هێزی ڕاکێشانی مانگ زیاترە لە کاریگەری ڕاکێشانی خۆر، سەرەڕای ئەوەی قەبارەی مانگ زۆر بچووکترە لە قەبارەی خۆر، ئەم کارە زانایانی تووشی سەرسوڕمان کرد بۆ ماوەیکی زۆر، بەڵام لە ئەنجامدا زانیان کە هۆکاری ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازی ماوەی نێوان زەوی و خۆر، و زەوی و مانگ، خۆر لە مانگ دوورترە لە زەوییەوە، دووری نێوان زەوی و خۆر دەگاتە 149 مليۆن کم، بەڵام دووری نێوان زەوی و مانگ دەگاتە 384,400کم جا لەبەر ئەوەی کە لە زەوییەوە نزیکە کاریگەری هێزی ڕاکێشانی گەورەتر دەبێت لە کاریگەری هێزی ڕاکێشانی خۆر.
3 - هێزی دژە ناوەند.
هۆکاری سێیەمی ڕوودانی دیاردەی هەڵکشان و داکشان پەیوەندیان بە تەنە ئاسمانییەکانی دەوری زەوی و کاریگەریان لەسەر زەوی نییە، بەڵکو پەیوەندی بە هەسارەی زەوییەوە خۆی هەیە، کە بریتییە لە هێزی دژە ناوەند، ئەم هێزە، هێزێکی گریمانییە لە واقعدا بوونی نییە، و زاناکان پشتی پێ دەبەستن بۆ ڕوونکردنەوەی هەندێک لە بیردۆزەکان، و مەبەست لە هێزی دژە ناوەند، کاردانەوەی زەوی بەرامبەر هێزی ڕاکێشانی ناوەند، و ئەم کاردانەوەیە کاریگەری دیار و هەستپێکراوی لە سەر دیاردەکانی سەر ڕووی زەوی هەیە وەکو دیاردەی هەڵکشان و داکشان، و هێزی دژە ناوەند بەرپرسە لە سوڕانەوەی زەوی بە دەوری خۆیدا، و لە ئەنجامی سوڕانەوەی زەوی بە دەوری خۆیدا دیاردەی بەدوای یەکدا هاتنی شەو ڕۆژ ڕوو دەدات ئەمەیش دەبێتە هۆی ڕوودانی دیاردەی هەڵکشان و داکشان
$دیاردەی هەڵکشان و داکشان چەند جار ڕوودەدات؟$
یاردەی هەڵکشان و داکشان دووچار لە ڕۆژێکدا ڕوودەدات، واتا یەک جار گشت 12 کاتژمێر، چونکە هەندێک لە بەشەکانی گۆی زەوی لە ماوەی سوڕانەوەیدا لە پێش مانگدا تێپەڕ دەبێت، ئەمەیش دەبێت هۆی ڕوودانی هەڵکشان لە دەریا و زەریاکانی بەرامبەر مانگ، پاشان داکشان ڕوودەدات کاتێک ئەم ناوچانە لەم مانگ دووردەبنەوە.
هۆکاری جیاوازی بەرزی هەڵکشان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکەدا دەگەرێتەوە بۆ جیاوازی شوێنەکانی مانگ سەبارەت بە خولگەکەی بۆ زەوی و خۆر.
کاتێک مانگ ون دەبێت یان مانگی چواردە دەبێت بەرزبوونەوەی هەڵکشان لەو پەڕی بەرزی دەبێت، چونکە مانگ و خۆر دەکەونە يەک لا.
هێزی ڕاکێشانی مانگ بۆ سەر زەوی دەگاتە ئەو پەڕی لە کاتی ڕوودانی دیاردەی خۆر گێران، چونکە لەو کاتەدا مانگ دەکەوێتە نێوان زەوی و خۆر، بۆیە کاریگەری خۆر و مانگ گەورە و لە لوتکەدا دەبێت.
$گرنگی دیاردەی هەڵکشان و داکشان.$
1-ڕزگارکردنی ئاوی دەریا و زەریاکان لە پاشماوەی پیس.
2- ڕێژگەی ڕوبارەکان و بەندەرەکان لە نیشتەنی دەپارێزێت.
3-دیاری کردنی کاتی گونجاو بۆ پێشوازی کردن لە کەشتیەکان و بەتایبەتی لەو بەندەرانە کە ئاوەکەی تەنکە.
4- مرۆڤ لە سەردەمە کۆنەکان جوڵی هەڵکشان و داکشانی وەکو سەرچاوەی ووزە بەکارهێنا.[1]