ناونیشانی پەڕتووک: ڕامیاری
ناوی نووسەر: کێنیت مێنۆک
ناوی وەرگێڕ: #شیرزاد حەسەن#
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
فرەئەزموونی سەلماندوویەتی کە کایەی ڕامیاری لە توانایدا هەیە کە ببێتە سەرزەمینێکی بەربەرین بۆ ڕێکخستنی چەندەها تەرز و چەشنی شێوەژیانی مرۆیی، چونکە خودی ڕامیاری بۆ خۆی خاوەن وزە و هێزێکی بەرفراوانە بۆ لەباوەشکردنی هەر جۆرە چالاکییەکی مرۆڤ بە گشتی. وا باشترە کە خودی ڕامیاری خۆی بە دوور بگرێت لە هەر چەشنە سەرکێشی و ملهووڕییەک کە دەکرێت زیان بە ژیانی میلیۆنەها بگەیەنێت. سەرباری ئەوەش، دەتوانین بڵێین ڕامیاری هاوشانە بە ژیانی مرۆڤایەتی بەوپەڕی پانایی و درێژیی خودی ئەو ژیانە بەرفراوانە، کە پڕاوپڕە لە پاڵەوانبازی و هەم لاوازی و شکست. بۆ ئەوەی تێیبگەین، مەرجە بزانین کە کایەی ڕامیاری تا کوێ هەمەچەشنە و هاوکاتیش چەندە سەرزەمینێکی بەربەرینە بۆ چالاکیی جۆراوجۆر، لەم سەردەمە و هەر لەم شوێنەدا، بگرە دەنێو جوگرافیای دیکە و مێژووی دوور و نزیکدا.[1]