ئاردی بێژراوە، سۆی ڕێژراوە. تایبەتە بە بەشە شێوەزاری #سلێمانی#.
ئاردی تەقیاگە، سۆسێ ڕژیاگە. تایبەتە بە بەشە شێوەزاری ئەردەڵان.
ئاردی ڕویگە، سۆسی ماگە. تایبەتە بە بەشە شێوەزاری ئەردەڵان.
ئاردی ڕویگە، کەپەکی ماگە. تایبەتە بە بەشە شێوەزاری ئەردەڵان.
سۆ: کەپەکی ئارد کە دوای بێژانەوەی ئارد دروست ئەبێ.
ماگە: واتە ماوە.
ڕویگە: بێژراوە.
لە کوردەواردا، ئارد بە بێژنگ دەبێژرێتەوە، پاشماوەکەی پێی دەڵێن: سۆ یان کەپەک، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە شتێک پاکبکرێتەوە، لە خەوش و خاڵ، واتە: خاوینکردنەوەی شتێک لە پیسیی.[1]