ناو: سەعید
ناوی باوک: حەسەن
ساڵی لە دایک بوون: 1927
ساڵی کۆچی دوایی: 1998
شوێنی لەدایکبوون: #گوندی سەفرە#
شوێنی کۆچی دوایی: #سلێمانی#
ژیاننامە
سەعید حەسەن ئەحمەد سەفرەیی له ساڵی 1927 له گوندی سەفره لە دایکبووه، له تەمەنی 15 ساڵی چووەتە سلێمانی و خێزانی پێکهێناوه له #ڕواندز#، وە حەوت کوڕ و دوو کچی دەبێت، بەڵام سەد مخابن دوو کوڕی به ناوەکانی (شیروان و ئاری) لە ساڵی 1986 شەهید دەبن و ساڵێک به سەر ئەو دوو کوڕە شەهیدەی تێپەڕ دەبێت و کوڕە گەورەکەی بەناوی جەبار و کچه بچوکەکەی بە ناوی ئاواز لە ساڵی1987 به تۆببارانەکەی سلێمانی لەناو کۆستەرەکەی لای حامیەی سلێمانی شەهید دەبن و زۆر بێتاقەت دەبێت و زۆریش بەهێز بوو، بەڵام ئەو شەهیدانه ئەژنۆیان شکاند، هەر بۆیە لە ساڵی 1998 کۆچی دوایی کردووە[1].