کونە کردەڵە، نۆمەن باریەتی
ڕۆحدار نییە، ڕۆحدار سواریەتی
کردەڵە: بە جووڵە یان کردەوەیەکی بەدەستوبرد دەوترێ کە کەسێک یان ئاژەڵێک بە ڕێنوێنی کەسێک ئەنجامی بدا، مەن: بڕێکی پێوانەییە، دانەوێلەی پێدەپێورێ (فەرهەنگی خاڵ) کونە کردەڵە، مەبەست لە ناڵی وڵاخە، نۆمەن باریەتی، مەبەستی لە وڵاخە واتە: ناڵ بەو بچووکییە، توانای هەڵگرتنی وڵاخێکی هەیە، ڕۆحدار نییە، مەبەست هەر لە ناڵە، ڕۆحدار سواریەتی، مەبەست لە وڵاخە. وەڵام (ناڵ و وڵاخ) . [1]