باڵاترین پلەی مردن
بۆ وڵات خۆبەختکردن
مانای مەتەڵ ئەمجارەیە
کوشتن پەتی سێدارەیە
یان لەژێر ئەشکەنجە و لێدان
یان لە سەنگەری بەرخودان
گیانی دەکا بەقوربانی
لە ڕێی گەل و نیشتیمانی
هیچ میللەتێ لەم جیهانە
وەک کوردی ئەم کوردستانە
لەپێناو خاک نەمردووە
وا گیانی نەسپاردووە
تاجی زێڕینی سەروەریی
نەخستۆتە سەرسەریی
پێنج پیتی پیرۆزە ناوی
کفنی ئاڵە بە خوێناوی
دە ئازاکە هەڵیبێنە
سەری ڕێزی بۆ دانەوێنە
وەڵام (شەهید). [1]