گێلاس:
بابە ئەمڕۆ من وا پێگەیشتووم
لە ژینی دنیا باش تێگەیشتووم
کوڕ و کچ هەر دوو بەشداری ژینن
هەر دوو نەمامی ڕووی سەر زەمینن
وەک پاشەڕۆژی کوڕ دێنیتە یاد
کچیش وەکوو کوڕ مەیکە نامراد
چەند قسە و باسێ ئەکەم عەرزی تۆ
لە شووکردنا مەمکە ڕەنجەڕۆ [1]
#موفتی پێنجوێنی#
#دیوانی موفتی پێنجوێنی 2#