ئینسان سەری ئەدۆڕێنێ، قسە نادۆڕێنێ.
لەناو خێڵ، هۆز و بنەماڵەی کوردەواردا، کەسانی خاوەن پێگەی کۆمەڵایەتی، لەسەر هەر بابەتێک کە چارەنووسسازبێت و پەیوەندی بە ئاییندەیانەوە هەبێت، هەر بڕیارێک بدەن جێبەجێی دەکەن، بە کەسێک ئەوترێ کە خاوەنی قسەی خۆی بێت، لەهەر کۆڕوکۆبوونەوەیەکدا بڕیاربدا دەیباتەسەر، گەر خۆشی لەسەردانابێت. [1]