بەڕۆژ کابانە
بەشەو میوانە
کابان: بە ئافرەتێک دەوترێ کە ژنی ماڵەوە بێت، بەڕۆژ کابانە، مەبەست لە گسکە کە بە کابان چووێنراوە، چۆن کابان بەڕۆژ لە ماڵدا کاردەکات، گسکیش بۆ خاوێنکردنەوە بەکاردێت، بەشەو میوانە: واتە: بەشەو کە هەمووان دەخەون، گسک هیچ کارێکی پێناکرێت و وەک میوان دادەنرێت. وەڵام (گسک) .[1]