بە بەتاڵی دەچێتە ژوورێ، بە پڕی دێتەدەرێ.
مەبەست لە گۆزەی ئاوە، (گۆزە؛ لە کوردەواردا بە گڵ درووستدەکرێت و سووردەکرێتەوە، بەکاردێت بۆ ئاو تێکردن) ژنان و کچان لە گوندەکاندا دەیبەنە سەرکانی و ئاوی تێدەکەن، (هەندێک لە کانییە کانی کوردستان، ژووریان لەسەر درووستکردووە، بۆ ئەوەی داخراو بێت) واتە: کاتێک گۆزە دەبرێتە سەر کانی بەتاڵە، لە کانییەکە پڕ دەکرێت لە ئاو. وەڵام (گۆزەی پڕ لە ئاو) . [1]