بەشەو کەنەفتە، بەڕۆژ خانم.
کەنەفت: زەبوون و بێدەسەڵات (فەرهەنگی خاڵ) مەبەستی مەتەڵەکە نوێنە، بەشەو کەنەفتە، واتە: مرۆڤ بەشەو نوێنەکانی بڵاودەکاتەوە و لەسەر دەخەوێت و کەنەفتی دەکات، بەڕۆژ خانم، واتە: بەڕۆژ کە لەخەو هەڵدەستێ و کاری بە خەو نامێنێ، پاشان نوێنەکانی کۆدەکاتەوە و هەڵیدەگرێتەوە. وەڵام (نوێن) . [1]