تا نیوەی دەست ڕەش نەبێ
تامی دەم خۆشنابێ
وەکو پەندی پیشینانیش بەکاردێت، مەبەست لە خواردنی گوێزە، تا نیوەی دەست ڕەش نەبێ، واتە: گوێزی تەڕ کە لە دار دەکرێتەوە، توێکڵێکی سەوزی ڕەقی پێوەیە، کاتێک بشکێندری و بخورێ، سەوزیی توێکڵەکە هەموو بەری دەست ڕەش دەکات. تامی دەم خۆش نابێ، واتە: تا دەستەکان بە ڕەنگی توێکڵی گوێز تەواو ڕەش بێ، تێرخواردن لە گوێز تەواونابێت. وەڵام (گوێز خواردن) . [1]