دەقی پەیامەکەی #مەسرور بارزانی#:
بەبۆنەی پەنجا و دووەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
ئومێدەوارم یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، کە بە ڕاسپاردە و سەرپەرشتی ڕێبەری نیشتمانیمان بارزانیی نەمر دامەزرا، لە سەر هەمان بنەما و ئامانجانەی لە پێناویدا دامەزرا بەردەوام بن لە ڕۆڵی گرنگ و کارایان لە داکۆکیکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و پەرەپێدانی کولتووری لێبوردەیی و میانەڕەوی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان و ڕەتکردنەوەی توندوتیژی و ڕووبەڕووبوونەوەی هزری توندڕەوی.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!