ناو: جادر
ناوی باوک: عەزیز حەمید
ڕۆژی لەدایکبوون: 1924
ڕۆژی ئەنفالکردن: #31-07--2022#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #ئەرگوش#
شوێنی ئەنفالکردن: کۆمەڵگەی #هەریر#
$ژیاننامە$
ساڵی 1924 لە گوندی ئەرگۆش-ی سەربە شارەدێی #شێروانی مەزن# لە شارۆچکەی مێرگەسۆر لە پارێزگای #هەولێر# لەدایکبووە، لە یەکێتی سۆڤیەت خوێندوویەتی و بڕوانامەی پەیمانگای لە یەکێتی سۆڤیەت وەرگرتووە، لە ڕێکەوتی 24 نیسانی 1975 فەرمانبەر بووە لە کارگەی مافوری دەستکرد لە سێتاقان لە هەولێر، هەرسێ زمانی کوردی، عەرەبی و ڕووسی زانیوە.
$خەباتنامە$
دوای هەڵگیرسانی شۆڕشی دووەمی بارزان لە ساڵی 1943دا، جادر عەزیز حەمید چووەتە ڕیزەکانی شۆڕش و بەشداری شەڕەکانی کردووە، بەم هۆیەوە لە 19ی ئابی 1945 بە فەرمانی دادگای عورفیی سەربازی دەستبەسەر گشت موڵک و ماڵە گواستراوە و نەگواستراوەکانیدا گیراوە.
لە 11ی تشرینی یەکەمی 1945 و لە دوای نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان، لەگەڵ مستەفا بارزانی و هەڤاڵانی دەپەڕنەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. دوای دامەزراندنی کۆماری دیموکراتی کوردستان لە #مەهاباد#، لە 31ی ئاداری 1946 لە چوارچێوەی هێزی بارزاندا بەرگری لە کۆمار کردووە.
دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد و گەڕانەوەی بارزانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ باشووری کوردستان بەشداریی شەڕی نەغەدە و شەڕی شنۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە، هەروەها لەو پێشمەرگانە بووە کە لە ڕێکەوتی 19/4/1947 لە ڕێگای (#خواکوڕک# و دەشتی #بەرازگر#ەوە) بە خاکی کوردستانی باکووردا گەڕاوەتەوە ناوچەی شێروان و مزوری.
دوای شۆڕشی 14ی تەموزی 1958 لە ئێڕاق و گەڕانەوەی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی، لە 25ی شوباتی 1959 و بەپێی هەردوو ماددەی سێیەم و حەوتەم و بڕگەی (أ) لە ماددەی دەیەم و کارکردن بە ماددەی (11) بە پشت بەستن بە یاسای هەموارکراوی ژمارە 19 لە ساڵی 1959 دا، خۆی و هەڤاڵانی بەر لێبوردنی گشتی کەوتوون.
لە ساڵی 1958 کۆماری ئێڕاق بە سەرۆکایەتی عەبدولکەریم قاسم دادەمەزرێت، ناوبراو لە 16ی نیسانی 1959 لەگەڵ هەڤاڵانی بە کەشتیی گرۆزیا لە ڕێی بەندەری بەسڕەوە لە باشووری کۆماری ئێڕاق گەڕاوەتەوە کوردستان.
ساڵی 1961 بەشداری شۆڕشی ئەیلوولی کردووە، لە ڕێکەوتی 31 تەمووزی 1983 لە ئۆپراسیۆنی ئەنفالی بارزانییەکان لەلایەن حکومەتی ئێڕاقی لە کۆمەڵگای هەریر شوێنبزر کراوە.[1]