گا قوڵەی مەیدانێ
کلکی هەڵبڕی بۆ ئاسمانێ
مەبەست لە دووکەڵی ئاگری دارە، (قوڵ: خڕ و کورت) گا قوڵەی مەیدانێ، مەبەست لە ئاگرە کە لە جێگەیەک دەکرێتەوە، لە مەتەڵەکەدا بە گای قوڵ چووێنراوە، کلکی هەڵبڕی بۆ ئاسمانێ، واتە: ئاگر دووکەڵی بۆ ئاسمان بەرزبۆوە. وەڵام (دووکەڵی ئاگری دار). [1]