گوڵێکم هەیە سپی ڕەنگ
تێیدایە ئاوی دوو ڕەنگ
مەبەست لە هێلکەی پەلەوەرە، گوڵێکم هەیە سپی ڕەنگ، مەتەڵەکە گوڵی بە توێکڵی هێلکە چوواندووە لە سپێتیدا، تێیدایە ئاوی دوو ڕەنگ، مەبەست لە سپێنە و زەردێنەی هێلکەیە کە پێکهاتەی هێلکە پێکدەهێنن، بە ئاوی دوو ڕەنگ باسی لێوەدەکات. وەڵام (هێلکە) .[1]