بەپێی خۆم دەچمە ماڵی خەڵکی، بەڵام بەپێی خەڵکی دەچمە ماڵی خۆم.
مەبەست لە مردوو و زیندووە، بە پێی خۆم دەچمە ماڵی خەڵکی، مەبەست لە کەسی زیندووە کە بەسەردان دەچێتە ماڵی دۆست و ئاشناکانی، بە پێی خەڵکی دەچمە ماڵی خۆم، مەبەست لە کەسی مردووە کە بە پێی خەڵکی دەبرێ بۆ گۆڕستان، چونکە گۆڕ کۆتا ماڵی مرۆڤە. وەڵام (مردوو و زیندوو) . [1]