هێلکەی قەتێ
لەکون دەردێ
کەس نایبینێ و کەس نایگاتێ
مەبەست لە گوللەیە، هێلکەی قەتێ، (قەتێ: جۆرێک باڵندەی کێوییە، لە شاخ و دەشت و دەری کوردستاندا بوونی هەیە) مەبەست لە گوڵلەیە، بەپێوانە هێندەی هێلکەی قەتێیەک دەبێ، لەکون دەردێ، مەبەست لە کاتی تەقاندنی گوللەیە، لەتوانای کەسا نییە بیبینێ و بیگاتێ. وەڵام (گوللە).[1]