ناونیشانی بابەت: لێو قیڵیشان چییە و هۆکار و چارەسەری چییە؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
لێو قڵیشان سەرەتا بە وشکبوونەوەی لێو دەستپێدەکات و پاشان توێژاڵی لێدەبێتەوە و زۆرجاریش دەبێتە برین و خوێنی لێدێت.
هۆکاری سەرەکی لێو قڵیشان کەشوهەوای سارد و وشک و سەرمایە، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێ هۆکاری تر هەن کە ئەمانەن:-
1- خۆدانەبەر هەوایەکی وشک بێ ئەوەی کرێمێکی نەرمکەرەوەی تایبەت بە لێو بەکاربهێنرێت.
2- زۆر تەڕکردنی لێو و هەوڵدان بۆ لێکردنەوەی پێستی نەرمی سەر لێوو.
3- زۆر خواردنی خواردەمەنییە سوێر و تیژەکان کە کاریگەری زۆری لەسەر پێستی لێو هەیە.
4- نەخواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو.
5- لاوازبوونی لەش بەگشتی بەتایبەت لەکاتی دووگیان بووندا.
6- تووشبوون بە نەخۆشی کەمخوێنی یان کەمی ڤیتامینە بنەڕەتیەکانی وەک ڤیتامین B ، C، D.
7- هەندێک دەرمان دەبنە هۆی وشکی لێوەکان و دواتر قڵیشانی لەوانەش ئەو دەرمانانەی بۆ چارەسەری زیپکە بەکاردێن.
$گرنگترین چارەسەر بریتییە لە چارەسەرکردنی ئەو هۆکارانەی بوونەتە ئەوەی لێوو بقڵیشێت.$
1- خواردنەوەی ئاوو زۆر گرنگە بەتایبەت لە وەرزی سەرمایا.
2- خواردنی ئەو سەوزە و خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە کانزاو ڤیتامینەکان.
3- بەکارهێنانی شێدار کەرەوە بۆ لێو. [1]